فایەق زێدان: لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەبێت سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی دیاریی بکرێت

شەیری بکە لە:
فایەق زێدان: لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەبێت سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی دیاریی بکرێت

دادوەر دکتۆر فایق زەیدان، وێنە، ئەرشیڤ

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری هۆشداریی دەداتە لایەنە سیاسییەکان کە لە یەکەم دانیشتنی پەرلەماندا نابێت تەنها سوێندی یاسایی بخورێت، بەڵکو دەبێت سەرۆک و جێگرەکانیش هەڵبژێردرێن بۆ ئەوەی ڕێکارە دەستوورییەکان تەواو بن.

 

وێنە گەورەکە: سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر دکتۆر فایق زەیدان، پێشوازی لە عامر فایز ئەندامی پەرلەمان کرد، فایز وەک بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمان، سەرۆکایەتی دانیشتنی پەرلەمان دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: دادوەر دکتۆر فایق زەیدان، دەڵێت، لە مادەکانی 54 و 55 دەستووردا بە ڕاشکاوی باس لەوە کراوە کە دەبێت سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێدا هەڵبژێردرێن. هەر لێکدانەوەیەک بە پێچەوانەوە، پێشێلکارییەکی  ڕوونی دەستورە .

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا پەرلەمانی عێراق یەکەم دانیشتنی خۆی ئەنجام دەدات بە مەبەستی بەڕێوەبردنی مەراسیمی سوێندی دەستووری پەرلەمانتاران و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی پەرلەمان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ