گرانبوونی دۆلار جیاوازیی بەهای دۆلاری شین و سپی بەرزکردەوە بۆ چوار هەزار دینار
- بزنس
- 29 کانوونی یەکەم

د. مستەفا مەلا حەسەن، شارەزای ئابووری و پێشکەشکاری زەنگی بازاڕ لە ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
تا دێت جیاوازیی بەهای دۆلاری ڕەنگ شین و سپی زیاتر دەبێت، بازاڕ لە كڕینی دۆلاری سپی دوور دەكەوێتەوە، لەگەڵ گرانبوونی بەهای دۆلاریش، جیاوازیی بەهای ئەو دوو ڕەنگەی دۆلار گەیشتووەتە 4000 هەزار دینار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆلاری شین لەڕووی چاپەوە، چەند ساڵێك لە دۆلاری سپی نوێترە، بەپێی زانیارییەكان لەهیچ شوێنێكی جیهان جیاوازی لەنێوان ئەو دوو ڕەنگە نییە و بەهای هەردووكیان هاوتایە، تەنیا لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق ئەو گرفتە هەیە.
هۆكارە زانراوەكان: د. مستەفا مەلا حەسەن، شارەزای ئابووری و پێشکەشکاری زەنگی بازاڕ لە ئاڤا میدیا، جیاوازی بەهای دۆلاری شین و سپی بۆ چەندین هۆكار دەگەڕێنێتەوە، لەوانە؛
- بە پلەی یەک گرانبوونی دۆلار لەم هەفتەیە هۆكارە.
- ترسانی خەڵک و بازاڕ لە وەرگرتنی دۆلاری سپی و خواستیان لەسەر دۆلاری شین لەكاتی كڕینی دۆلار هۆکارێکی دیکەیە.
- لەگەڵ پەیڕەوكردنی ڕێنماییەکانی 30 بە 70 لەكاتی كڕین و فرۆشتنی دۆلار بە دەفتەر، ئیدی بازاڕ ترسی لەوە هەیە کە ئەم ڕێکارانە توندتر بکرێن، ئەمەش هۆکارە بۆ دووررکەوتنەوە لە دۆلاری سپی.
- لە بەغدا كڕینی دەفتەر دۆلار (10.000$) نزیکە لە 95 بە 5، بۆیە ئەمە پێویستی بە چارەسەرێکی بەپەلە هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە





