تڕەمپ: لە چەند هەفتەی داهاتوودا ڕوون دەبێتەوە شەڕی ئۆکراینا کۆتایی دێت یان نا

شەیری بکە لە:
تڕەمپ: لە چەند هەفتەی داهاتوودا ڕوون دەبێتەوە شەڕی ئۆکراینا کۆتایی دێت یان نا

دۆناڵد تڕەمپ و زێلێنسلکی

ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا چەند هەفتەییەکی داهاتوو وەک وادەی یەکلاییکردنەوەی جەنگی ئۆکراینا دیاری دەکات و ئامادەیی خۆی بۆ سەردانی کیێڤ نیشان دەدات.

 

چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ویلایەتی فلۆریدا پێشوازی لە ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کرد، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە ڕەنگە لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا چارەنووسی جەنگی  ئۆکراینا و ئەگەری کۆتاییهاتنی ڕوون ببێتەوە، ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەری هەیە کۆبوونەوەی زیاتر لەگەڵ سەرۆکە ئەوروپییەکان لە واشنتن ئەنجام بدات بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی ڕێککەوتنی ئاشتی.

 

لێدوانی فەرمی: ترەمپ لە کۆمەڵگەی "مار-ئا-لاگۆ" و لە کاتێکدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا وەستابوو بە ڕۆژنامەنووسانی وت: ئەگەر کارەکان زۆرباش بڕۆن، ڕەنگە تەنیا چەند هەفتەیەک بخایەنێت، بەڵام ئەگەر بە خراپی بڕوات، کاتێکی زیاتری دەوێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ئەوەی بچێتە ناو پەرلەمانی ئۆکراینا و وتارێک پێشکەش بکات بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی نوێترین پلانی ئاشتی لە بارەیەوە وتی، "دڵنیا نیم کە ئەمە زۆر پێویست بێت، بەڵام ئەگەر یارمەتیدەر بێت بۆ ڕزگارکردنی ژیانی 25 هەزار کەس لە مانگێکدا، یان هەر ژمارەیەک بێت من بێگومان ئامادەم ئەو کارە بکەم."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ