
پەرلەمانی عێراق؛ وێنە ئەرشیڤ
ئاڤا نیوز
پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆتایهات، ئێستا جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستی پێکرد.
وێنە گەورەکە: یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 292 پەرلەمانتار لەكۆی 329 ئەندامی پەرلەمان دەستیپێكرد، عامر فائیز وەک بەتەمەنترین پەرلەمانتار ئیدارەی دانیشتنی دەستپێک دەكات و دەرگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردەوە، دوای كشانەوەی موسەننا سامەڕائی لە كێبڕكێكە، دەرگای خۆكاندیدكردنی داخست و دووپاتیكردەوە كە تەنها سێ ناو كاندیدن بۆ ئەو پۆستە.
زانیاریی زیاتر: هەریەک لە هەیبەت حەلبووسی، سالم عیساوی و عامر عەبدولجەبار رکابەری دەکەن لە سەر بە دەستهێنانی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.
پرۆفایلی کاندیدانی هەرسێ کاندیدی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق:
هەیبەت حلبوسی:
هەیبەت حەمەد عەباس حەلبوسی، سیاسەتمەدارێکی عێراقییە و لە دایکبووی ساڵی 1980، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەرە لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی ئەلموستەنسرییە لە بەغدا.
لە ماوەی خولی چوارەم و پێنجەمی پەرلەمانی عێراق وەک سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق کاری کردووە،
حەلبوسی یەکێکە لە سەرکردە دامەزرێنەرەکانی پارتی "تەقەدووم" و بە کەسایەتییەکی کاریگەر لە گۆڕەپانی سیاسی سوونەکان دادەنرێت.
سالم مەتار عەبدولحەسەن:
سیاسەتمەدارێکی عێراقییە لە دایکبووی ساڵی 1972
خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە و ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبارە (2010-2014)
لە خولی سێیەم ئەنجومەنی نوینەران ئەندامی پەرلەمانی عێراق بوو بە نوێنەرایەتی پارێزگای ئەنبار ساڵی (2014-2018)
ئێستاش ئەندامی پەرلەمانی عێراقە لە هاوپەیمانی سیادە
عامر عەبدولجەبار ئیسماعیل:
لە دایکبووی (1962) ئەندازیاری دەریاوانی عێراقییە
لە ساڵی 2008 تا 2010 وەزیری گواستنەوەی لە حکومەتی عێراقدا بووە و دواتر لەکارەکەی دوورخراوەتەوە.
لە مانگی ئازاری ٢٠١٠ پەیوەندی بە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساوە کرد
لە هەڵبژاردنەکان سەرۆکی گردبوونەوەی فاو زاخۆ بووە و بانگەشەی ئۆپۆزسیۆنی دەکرد لە پەرلەمان
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی وەگەڕانی شەمەندەفەرێک لە مەکسیک 13 کەس گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
پێکدادانی خوێناوی لە تورکیا: سێ پۆلیس و شەش ئەندامی داعش کوژران
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر بۆ شۆفێران: ڕێگای هەولێر- شەقڵاوە بەکارمەهێنن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەیبەت حەلبووسی بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی وەگەڕانی شەمەندەفەرێک لە مەکسیک 13 کەس گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
پێکدادانی خوێناوی لە تورکیا: سێ پۆلیس و شەش ئەندامی داعش کوژران
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر بۆ شۆفێران: ڕێگای هەولێر- شەقڵاوە بەکارمەهێنن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەیبەت حەلبووسی بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا





