ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: داوا لە هاونیشتمانیان دەکەین بۆ وێنەگرتن نەڕۆنە دەرەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی یەکێک لە ڕێگاکان کە بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگیی هاتووچۆ بۆ شۆفێران دروست بووە
ئاڤا نیوز
لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاستەنگیی هاتووچۆ دروست بووە و داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بۆ وێنەگرتن نەیەنە دەرەوە.
وێنە گەورەکە: شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەشێکی ڕێگاوبانەکان بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە داخراون و ئاستەنگیی زۆر بۆ هاتووچۆی شۆفیران دروست بووە، لەمبارەیەوە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران داوا لە هاووڵاتیان و شوفێران دەکات، هاوکاریان بن و نەیەنە دەرەوە.
لێدوانی فەرمی: هەژار حەکیم، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە ڕێگا سەرەکییەکانی سۆران بەهۆی بارینی بەفری زۆرەوە، ئاستەنگیی هاتووچۆ دروست بووە، هەروەها لە ناو سەنتەری قەزای ناوەندیی ئیدارەی سۆران و زۆربەی سەنتەری قەزاکانی ئیدارەی سۆران هاتووچۆکردن ئەستەم بووە.
- وەکو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە دوێنێ شەوەوە ئاگاداریی هاووڵاتیان و شۆفێران کراوەتەوە کە هاتووچۆکردنیان بۆ ناوچە شاخاوییەکان ڕابگرن و تیمەکانی شاخەوانیش نەچنە ئەو شوێنانە تاوەکوو ئەم شەپۆلی بەفربارینە کۆتایی دێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە پەیامێک ئاراستەی هاووڵاتیان و شوفێران دەکات و داوا دەکات بۆ وێنەگرتن نەیەنە دەرەوە، تاوەکوو ئاستەنگی دروست نەبێت، لەهەمان کاتیشدا تیمەکانی بەرگریی شارستانی و هاتووچۆ بتوانن کارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی بەفربارینەوە، ئاستەنگیی هاتووچۆکردن لە ڕێگای "سەربەرد بۆ سیدەکان، بێخاڵ، ڕواندز"، هەروەها سەنتەری قەزاکان بە قەزای ناوەندیی سۆرانیشەوە دروست بووە.
ئەمەش بزانە: تاوەکوو ئێستا هیچ ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ئیدارەی سۆران بەهۆی بەفربارینەوە ڕووی نەداوە، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سۆران دەڵێت، "ئەگەر هاووڵاتیان هاوکارمان نەبن و بێنە دەرەوە، پێشبینی دەکەین ڕووداوی پێکدادان ڕووبدات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئۆکرانیا دەکات
- بزنس
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران دەستی لەکار کێشایەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەدنان فەیحان بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەتیبەکانی قەسام کوژرانی وتەبێژەکەی ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئۆکرانیا دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەدنان فەیحان بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەتیبەکانی قەسام کوژرانی وتەبێژەکەی ڕاگەیاند
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی وەگەڕانی شەمەندەفەرێک لە مەکسیک 13 کەس گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێکدادانی خوێناوی لە تورکیا: سێ پۆلیس و شەش ئەندامی داعش کوژران






