عەدنان فەیحان بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
عەدنان فەیحان، ئەندامی فراکسیۆنی سادیقوون، باڵی سیاسیی عەسایب ئەهلی حەق بەسەرۆکایەتیی قەیس خەزعەلی بە بەدەستهێنانی 177 دەنگ بە بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ سەرۆک، جێگری یەکەم و دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردەوە، لە کۆی گشتی 329 ئەندامی پەرلەمان 306 ئەندامی پەرلەمان بەشدارییان لە دەنگدانەکەدا کرد، دواجار بە زۆرینەی دەنگ بۆ بەرژەوەندیی عەدنان فەیحان دەنگیان دا، بەمەش بووە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
زانیاریی زیاتر: کاندیدەکانی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بریتی بوون لە: عەدنان فەیحان دلێمی و موحسین مەندەلاوی
ئەمەش بزانە: عەدنان فەیحان دلێمی، ساڵی 1973 لە پارێزگای بابل لەدایکبووە، ساڵی 1996 بڕوانامەی دبلۆمی لە کارگێڕیدا بەدەستهێناوە لە بواری سیاسی و سەربازیدا کاری کردووە و پێشتر لێپرسراوی مەکتەبی سیاسیی عەسایب ئەهلی حەق بووە، خولی پێنجەمی پەرلەمان ماوەیەک پەرلەمانتار و سەرۆکی فراکسیۆنی سادیقوون بووە، مانگی شوباتی ساڵی 2024 بە پارێزگاری بابل هەڵبژێردراوە، ئێستاش لەم خولەدا ئەندامی فراکسیۆنی سادیقوونە.
-موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسە و ئێستا هەشت پەرلەمانتاری لە پەرلەمانی عێراق هەیە و سەربە چوارچێوەی هەماهەنگیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
دەیان هاووڵاتیی لە چۆمان گیریان خواردووە و هۆشداری دەدرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئۆکرانیا دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران دەستی لەکار کێشایەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەتیبەکانی قەسام کوژرانی وتەبێژەکەی ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
دەیان هاووڵاتیی لە چۆمان گیریان خواردووە و هۆشداری دەدرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئۆکرانیا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەتیبەکانی قەسام کوژرانی وتەبێژەکەی ڕاگەیاند
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی وەگەڕانی شەمەندەفەرێک لە مەکسیک 13 کەس گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێکدادانی خوێناوی لە تورکیا: سێ پۆلیس و شەش ئەندامی داعش کوژران





