پێکدادانی خوێناوی لە تورکیا: سێ پۆلیس و شەش ئەندامی داعش کوژران

شەیری بکە لە:
پێکدادانی خوێناوی لە تورکیا: سێ پۆلیس و شەش ئەندامی داعش کوژران

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا

ئاڤا نیوز 

 

لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان دژی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە شاری یاڵۆڤا لە ڕۆژئاوای تورکیا، شەش چەکداری داعش و سێ پۆلیس کوژران و نۆ پۆلیسیش بریندار بوون.

 

ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: شانە نووستووەکانی داعش هێشتا لەناو شارەکانی تورکیادا چالاکن و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارییان هەیە. ئەم ئۆپەراسیۆنە بەشێکە لە هەڵمەتێکی فراوانتر کە لە یەک کاتدا 15 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی گرتووەتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند، 5 داواکاری گشتی ڕاسپێرراون بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و پێنج گومانلێکراویش دەستگیر کراون.

 

-ئۆپەراسیۆنەکە کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیان دەستی پێ کرد و حەوت کاتژمێر و 40 خولەکی خایاند. کاتێک هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک، ئەندامانی داعش بە دەستڕێژی گوللـە وەڵامیان دانەوە و بەم جۆرە پێکدادانەکە دەستی پێ کردووە.

 

پێویستە ئەمەش بزانیت: عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات بە هۆی بوونی ژن و منداڵ لە ماڵەکەدا، ئۆپەراسیۆنەکە زۆر بە هەستیاری بەڕێوە چووە و توانراوە پێنج ژن و شەش منداڵ بە سەلامەتی ڕزگار بکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ