بڕیارێکی مێژوویی ژیانی 25 ملیۆن کەس ڕزگار دەکات: 'شەکرەی جۆری 5' دانی پێدانرا
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

کەسێک پشکنینی نەخۆشیی شەکرە دەکات
ئاڤا نیوز
دوای دەیان ساڵ لە مشتومڕ و پشتگوێخستن، جیهانی پزیشکی دواجار دانی نا بە جۆرێکی نوێی کوشندەی شەکرە: "شەکرەی جۆری 5". ئەم نەخۆشییە بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکییەوە دروست دەبێت و چارەسەری هەڵە لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی نەخۆش.
بۆچی گرنگە: ئەم بڕیارە، کۆتایی بە دەیان ساڵ لە چارەسەری هەڵە و مردنی بێدەنگی 25 ملیۆن کەس دەهێنێت.
پێشتر ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە 1999 بەهۆی "نەبوونی بەڵگەی پێویست" ئەم جۆرەی لە پۆلێنکردن دەرکردبوو. ئێستا، ئەم بڕیارە نوێیە ڕێگە بۆ دەستنیشانکردنی دروست و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو خۆش دەکات.
زانیاریی زیاتر: جیاوازی ئەم جۆرە چییە لەگەڵ جۆرەکانی دیکەی نەخۆشیی شەکرە؟ ئەم جۆرە نوێیەی شەکرە هیچ پەیوەندییەکی بە قەڵەوی، شێوازی ژیان یان کێشەی کۆئەندامی بەرگرییەوە نییە. هۆکاری توشبوون بەم جۆرە نەخۆشییە؛ تەنیا برسییەتی و بەدخۆراکییە.
نەخۆشییەکە زیاتر لەو ناوچانەدا بڵاوە کە بەپێی پێویست خۆراکیان پێ ناگات، وەک بەشێک لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا.
لێدوانی فەرمی: مێریدیس هۆکینز، پسپۆڕی نەخۆشیی شەکرە، هۆشداری دەدات و دەڵێت: کێشەی سەرەکیی ئەم جۆرە نەخۆشییە "بەرهەڵستی ئینسۆلین" نییە، بۆیە چارەسەرکردنی کلاسیک نەک هەر سوودی نییە، تەنانەت دەبێتە هۆی دابەزینی شەکر لە خوێندا بە شێوەیەکی کوشندە و مردنیش.
هەنگاوی داهاتوو: یەکێتیی نێودەوڵەتیی شەکرە تیمێکی تایبەتی پێکهێناوە بۆ دانانی پێوەر بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە، دروستکردنی سیستمێکی تۆمارکردنی جیهانی بۆ توێژینەوە و ئامادەکردنی پرۆگرامی ڕاهێنان بۆ کارمەندانی تەندروستی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
دەیان هاووڵاتیی لە چۆمان گیریان خواردووە و هۆشداری دەدرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئۆکرانیا دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران دەستی لەکار کێشایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەدنان فەیحان بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەتیبەکانی قەسام کوژرانی وتەبێژەکەی ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج





