ڕووسیا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئۆکرانیا دەکات

شەیری بکە لە:
ڕووسیا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئۆکرانیا دەکات

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا

ئاڤا نیوز

 

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند سەرجەم ئەو 91 درۆنەی ئۆکرانیایان تێک شکاندوون کە بۆ هێرشکردنە سەر کۆشکی پووتین ڕەوانە کرابوون. لای خۆیەوە ئۆکرانیا تۆمەتەکان ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت ڕووسیا بە دوای پاساودا دەگەڕێت بۆ هێرشکردنە سەر کیێڤ. 

 

بۆچی گرنگە: ئەم ڕووداوە گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی گەیاندووەتە ئاستێکی نوێ. هەڕەشە ڕاستەوخۆکەی لاڤرۆڤ بۆ تۆڵەسەندنەوە، نیشانەی ئەوەیە ڕەنگە ڕووسیا هێرشێکی فراوانتر ئەنجام بدات. لە هەمان کاتدا ڕەتکردنەوەی ئۆکرانیا و تۆمەتبارکردنی ڕووسیا، ئەگەری گفتوگۆکانی ئاشتی لاوازتر دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەخت لەوە دەکاتەوە کردەوەی نابەرپرسانەی لەم جۆرە، بێوەڵام نامێنێتەوە و دەڵێت: ئەمە 'تیرۆری دەوڵەتی'یە و ئامانجەکانمان بۆ تۆڵەسەندنەوە دیاری کردووە. 

 

لاڤرۆڤ جەختی لەوەش کردەوە کە ڕووسیا لە گفتوگۆکان ناکشێتەوە، بەڵام دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ هەڵوێستی مۆسکۆ دەکەنەوە.

 

بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: لای خۆیەوە ڤلۆدیمێر زێلێنسکی،سەرۆکی ئۆکرانیا تۆمەتەکان ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: مۆسکۆ بەم قسانە پاساو دەهێنێتەوە بۆ هێرشکردنە سەر باڵەخانە حکومییەکان لە کیێڤ.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووداوەکە لە ڕۆژانی 28-29ی کانوونی یەکەمدا بووە و ئامانج لێی کۆشکی سەرۆکایەتی بووە لە ناوچەی نۆڤگۆرۆد. تا ئێستا ڕوون نییە کە لە کاتی هێرشەکەدا پووتین لە کۆشکەکەدا بووە یان نا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ