شێخ دارا: بەفربارین بەدەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بۆ 24 پلەی ژێر سفر دادەبەزن

شەیری بکە لە:

شێخ دارا قسە دەکات

ئاڤا نیوز

 

شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوا دەڵێت، پلەکانی گەرما بۆ 24 پلەی ژێر سفر دادەبەزن، پێشبینیش دەکات لە کەرکووک و گەرمیان بەفر ببارێت.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە زۆربەی ناوچەکان بەفر باری، بەهۆیەوە ئاستەنگیی هاتووچۆ لە زۆربەی ڕێگا سەرەکییەکان دروستبووە و هاتن و چوونی بازرگانی و گەشتیاریش لە سێ مەرزدا وەستاوە، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش هۆشداری دەدەن.
 

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند، ئەم شەپۆلە بەفربارینە تاوەکوو سبەی بەردەوام دەبێت سبەی بای سارد هەڵدەکات ئاسمانیش هەوردەبێت، لە پارێزگای دهۆک تا ڕۆژی هەینی ئەم هەفتەیە بەفر بارین بەردەوام دەبێت، لە سلێمانی ئەمشەو 15 سانتیمەتر بەفر دەبارێت، لە دەوربەری کەرکووکیش بەفر دەبارێت، ئەمشەو ئەگەری هەیە لە گەرمیانش بەفر ببارێت.

 

- ئەمشەو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما زۆر دابەزیون، لە ئاکرێ 18 پلەی ژێر سفری سیلیزی، دهۆک 16 پلەی ژێر سفری سیلیزی و حاجی ئۆمەران 18 بۆ 24 پلەی ژێر سفری سیلیزییە. شێخ دارا داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن و نەچنە ڕێگای ناوچە شاخاوییەکان.

 

- لە سەری ساڵدا بەفر و باراناویی دەبێت، باران لە ناو شارەکان و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، بڵاوی کردەوە سبەی ئاسمانی هەرێمی کوردستان نیمچە هەور دەبێت بەڵام لەناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییەکان پاشان بۆ کاتەکانی نیوەرۆ کەش سەقامگیر دەبێتەوە.

 

-بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیە دەبێت:


هەولێر: 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی: سفر پلەی سیلیزی
دهۆک: 1- پلەی سیلیزی
زاخۆ: 2- پلەی سیلیزی
کەرکووک: 6 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 2 پلەی سیلیزی
سۆران: 1- پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 1- پلەی سیلیزی
ئامێدی: 4- پلەی سیلیزی
گەرمیان: 7 پلەی سیلیزی

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: