کەشناسی بۆ هاونیشتمانیان: سبەی شەختە و بەستەڵەک دروست دەبێت و ئاگادار بن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کەشناسیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات ئەمشەو کاتەکانی بەیانیی سبەی سێشەممە، شەپۆلێکی سەرمای بەهێز ناوچەکە دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بۆ خوار سفری سیلیزی دادەبەزن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا وردەکاریی دۆخی کەشوهەوای ئەمشەو و سبەی سێشەممەی بڵاو کردەوە و هۆشداری لە دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما دەدات.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند، ئەم شەپۆلە بەفربارینە تاوەکوو سبەی بەردەوام دەبێت سبەی بای سارد هەڵدەکات ئاسمانیش هەوردەبێت، لە پارێزگای دهۆک تا ڕۆژی هەینی ئەم هەفتەیە بەفر بارین بەردەوام دەبێت، لە سلێمانی ئەمشەو 15 سانتیمەتر بەفر دەبارێت، لە دەوربەری کەرکووکیش بەفر دەبارێت، ئەمشەو ئەگەری هەیە لە گەرمیانش بەفر ببارێت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، کاریگەریی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە، ئەمشەو بەرەو لاوازی دەچێت. تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەرییەکەی بەشێوەی بەفربارینی پچڕپچڕ و کرێوە دەمێنێتەوە. بۆ سبەی سێشەممە، کاریگەریی شەپۆلەکە بەتەواوی نامێنێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بەمشێوەیە دەبن:
-
سەنتەری پارێزگای هەولێر: پلەی گەرما لە سفری سیلیزی نزیک دەبێتەوە.
-
سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە: پلەی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت.
-
ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و ڕاپەڕین: پلەی گەرما بۆ 3 پلە لەژێر سفری سیلیزی (-3) دادەبەزێت.
-
ناوچە شاخاوییەکان: پلەی گەرما بۆ 6 پلە لەژێر سفری سیلیزی (-6) دادەبەزێت.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە، دیاردەی شەختە و بەستەڵەک دروست دەبێت، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان و شۆفێران دەکرێت وێڕای خۆپارێزی لە سەرما، ئاگاداری دۆخی ڕێگەوبانەکان بن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زینی وەرتێ 10 پێشمەرگە لەناو بەفر ڕێگەیان بۆ کرایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک لە ناوەندەکانی خوێندن دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بەفر ڕێگەی 260 گوند لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داخرا
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی ئەم وەزارەتانە لەڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفر ڕێگەی سێ دەروازەی سنووری داخست
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زینی وەرتێ 10 پێشمەرگە لەناو بەفر ڕێگەیان بۆ کرایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک لە ناوەندەکانی خوێندن دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بەفر ڕێگەی 260 گوند لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داخرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفر ڕێگەی سێ دەروازەی سنووری داخست
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێک دەستگیر دەکات کە نزیکەی 400 هەزار دۆلاری دزیوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کۆتایی هات





