هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان چووە گەڕی دووەم

شەیری بکە لە:
هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان چووە گەڕی دووەم

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی هیچ کام لە د. ڕێبوار کەریم و د. شاخەوان عەبدوڵڵا دەنگی پێویستیان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەدەستنەهێنا، پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا خولی دووەمی دەنگدان بۆ پۆستەکە بکرێتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە پشکی کوردە، 293 پەرلەمانتاری عێراق دەنگیاندا، لە ئەنجامیشدا ڕێبوار کەریم پەرلەمانتاری ڕەوتی هەڵوێست 153 دەنگی بەدەستهێنا و شاخەوان عەبدوڵڵاش کە کاندیدی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو 119 دەنگی بەدەستهێنا، 21 دەنگیش پوچەڵ بوون.

 

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانیش بڵاوی کردەوە، خولی دووەمی دەنگدان بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

 

لەلایەکی دیکە: هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا هەیبەت حەلبووسی لە حیزبی تەقەدووم وەک سەرۆکی پەرلەمان و عەدنان فەیحان لە حیزبی سادیقوون (عەسایب ئەهلی حەق) وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردران.
 

شەیری بکە لە: