
دیمەنی مەرزی کێلێ
ئاڤا نیوز
بەهۆی زۆری ڕێژەی بەفربارین تەواوی ڕێگای هاتن و چوونی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازە سنوورییەکانی حاجی ئۆمەران، کێلێ و سەرزێر داخراون.
وێنە گەورەکە: جیاواز لە ڕۆژانی ڕابردووی بارانبارین، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 29-12-2025 شەپۆڵێکی بەفربارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان گرتەوە، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان بۆ گەشتی ناو بەفر و بینینی دیمەنی سەرنجڕاکێش ڕوویان کردە دەرەوەی شارەکان، لەکاتی گەڕانەوەیان بووە هۆی دروستبوونی ئاستەنگیی هاتووچۆ لە چەندین شوێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بڵاوی کردەوە، لە لایەن دەروازەی(تەمەرچینی ئێران) ئاگادار کراوونەتەوە کە بەهیچ شێوەیەک هاتووچۆی گەشتیاری لە دیوی ئێران نەماوە و تەواوی ڕێگاکان بەستراون. دەروازەكە داوا لە تەواوی گەشتیاران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ئێران دەكات ئەگەر زۆر ناچار نەبن بۆ هاتووچۆ سەردانی دەروازەکە نەكەن.
لەلایەکی دیکە: هاوكات بەفر جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە مەرزی کێلێ لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین داخستووە، بەکر بایز قایمقامی قەزای پشدەر بە ئاڤای گوت، ئەمڕۆ دوای پاککردنەوەی ڕیگاکە بەهۆی چڕی بەفربارین لە سنورەکە دووبارە ڕێگای مەرزەکە داخرایەوە و هاتووچۆ وەستا.
- تیمەکان ڕێگاکانی سونێ، هێرۆ و کێلی پاک دەکەنەوە و داوا لە هاووڵاتییان دەکەم ئەمشەو ڕێگاکانی سنوورەکە بەکار نەهێنن و نەیەنە دەرەوە چونکە زۆربەی ڕێگاکان بە بەفر داپۆشراوە و مەترسیدارە.
زانیاریی زیاتر: شنوار سادق، بەرپرسی هۆبەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی دەروازەی سەرزێرێ لە سنوری دهۆک بە ئاڤای گوت، بەهۆی بارینی 75 سانتیمەتر بەفر هاتن و چوون بەتەواوی لە مەرزەکەدا وەستاوە.
ئەمەش بزانە: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا لە مەرزی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، هاتن و چوونی بازرگانی و گەشتیاری ئاساییە و بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک لە ناوەندەکانی خوێندن دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی بەفر ڕێگەی 260 گوند لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داخرا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی ئەم وەزارەتانە لەڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک لە ناوەندەکانی خوێندن دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی بەفر ڕێگەی 260 گوند لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داخرا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێک دەستگیر دەکات کە نزیکەی 400 هەزار دۆلاری دزیوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕی دووەمی دەنگدان بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دەستی پێکرد
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەیان هاووڵاتیی لە چۆمان گیریان خواردووە و هۆشداری دەدرێت





