لە دەیان ڕێگەی سەرەکی ئاستەنگیی هاتووچۆ دروست بووە و داوای بەهانەوە چوون دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی دروست بوونی ئاستەنگیی هاتووچۆ لە یەکێک لە ڕێگا سەرەکییەکان
ئاڤا نیوز
بەهۆی بارینی بەفر، ئاستەنگیی هاتووچۆ لە چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستان دروستبووە، هاووڵاتیان لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوای بەهاناوەچوون دەکەن.
وێنە گەورەکە: جیاواز لە ڕۆژانی ڕابردووی بارانبارین، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 29-12-2025 شەپۆڵێکی بەفربارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان گرتەوە، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان بۆ گەشتی ناو بەفر و بینینی دیمەنی سەرنجڕاکێش ڕوویان کردە دەرەوەی شارەکان، لەکاتی گەڕانەوەیان بووە هۆی دروستبوونی ئاستەنگیی هاتووچۆ لە چەندین شوێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ھەولێر هۆشداری دەدات لە تەواوی سنووری پارێزگای هەولێر، بەهۆی ئەم شەپۆڵە چڕەی بەفربارین و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ئاستی زۆر نزم، ڕێگاکان دەبنە بەستەڵەک و شەختە، سەرەڕای ڕژاندنی خوێ لە ڕێگاکان، بەڵام هاتووچۆ بۆ ئۆتۆمبێلەکان ئەستەمە و داوا لە هاونیشتمانیان دەکات "تا دەتوانن لە ڕێگا شاخاوییەکان نزیک مەکەونەوە"، دڵنیاییش دەدات کە تیمەکان بەردەوام دەبن لە ڕاماڵین و ئێشکگر دەبن.
لەلایەکی دیکەوە: قایمقامیەتی قەزای چۆمان هۆشداریی دەدات بەهیچ شێوەیەک هاووڵاتیان بەمەبەستیی کاتبەسەربردن "ڕوونەکەنە سنووری چۆمان و حاجی ئۆمەران و ئەو شوێنانەی کە ناتوانین بە ئاسانی فریایان بکەوین"، بەهۆی چڕی بەفربارین و مەترسیی بەستەڵەکی ڕێگاکان، ژیانیان دەکەوێتە مەترسی، بەهۆکاری کەمیی تیمەکانی بەهاناوەچوون، "ناتوانین بە ئاسانی فریایان بکەوین".
زانیاریی زیاتر: بەشێک لەو هاووڵاتیانەی کە بۆ بینینی دیمەنەکانی بەفربارین ڕوویان لەناوچە گەشتیارییەکان کردبوو، لەکاتی گەڕانەوەیان دووچاری ئاستەنگیی هاتووچۆ بوون و لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان لە چاوەڕوانی کردنەوەی ڕێگاکانن، لە زۆربەی ئەو شوێنانە پەیوەندی بە ئاڤا میدیا دەکەن دەنگیان بگەیێنن و لایەنی پەیوەندیدار هەوڵ بدات ڕێگاکان بکەنەوە.
ئەم ڕێگایانەی خوارەوە ئاستەنگیی هاتووچۆی لێ دروستبووە:
- ڕێگای سەرەكی پیرمام – هەولێر
- ڕێگای هەولێر – گۆمەسپان
- ڕێگای گۆمەسپان - دێگەڵە
- ڕێگاکانی شەقڵاوە و دەوروبەری
- ڕێگای چیای سەفین
- ڕێگاکانی سۆران و دەوروبەری، سەربەرد بۆ سیدەکان، بێخاڵ، ڕواندز
- سنوری چۆمان و حاجی ئۆمەران
- دۆڵی مەلەکان
- بەشێکی زۆری ناوچە شاخاوییەکانی سنووری هەموو پارێزگاکان
- لۆفەکانی سپیلک
- زینی وەرتێ و ئیدارەی ڕاپەڕین
- ڕێگای بەشێکی زۆری گوندەکانی ناوچەی پشدەر
- ڕێگای هاتن و چوونی نێوان ڕانیە بۆ قەلادزێ و ناحیەکانی سەنگەسەر و ژاراوە
- ڕێگای نێوان ڕانیە، ناحیەی بنگرد و گوندەکان
- ڕێگای چیای ماکۆک لە سنووری ڕاپەڕین
- بناری قەندیل – کورتەک
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئۆکرانیا دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران دەستی لەکار کێشایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەدنان فەیحان بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
دەیان هاووڵاتیی لە سنووری چۆمان گیریان خواردووە و هۆشداری دەدرێت
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئۆکرانیا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەدنان فەیحان بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەتیبەکانی قەسام کوژرانی وتەبێژەکەی ڕاگەیاند
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی وەگەڕانی شەمەندەفەرێک لە مەکسیک 13 کەس گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێکدادانی خوێناوی لە تورکیا: سێ پۆلیس و شەش ئەندامی داعش کوژران






