هاتووچۆی هەولێر بۆ شۆفێران: ڕێگای هەولێر- شەقڵاوە بەکارمەهێنن

شەیری بکە لە:
هاتووچۆی هەولێر بۆ شۆفێران: ڕێگای هەولێر-  شەقڵاوە بەکارمەهێنن

دیمەنی ڕێگەی هەولێر- شەقڵاوە

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت: ڕێگەی هەولێر - شەقڵاوە شیاوی بەکارهێنان نییە و داوا دەکات تا ئەوکاتەی تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر بەتەواوی ڕێگە پاک دەکەنەوە شۆفێران بەکاری نەهێنن.

 

وێنە گەورەکە: شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەوە و لە بەشێکی ڕێگا سەرەکییەکانی شار و شارۆچکەکان ئاستەنگیی هاتووچۆ دروست بووە و کێشەی بۆ شۆفێران دروست کردووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیێنراوێکدا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە: "بەهۆی بارینی بەفر ڕێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە ئاستەنگیی هاتووچۆ دروست بووە و ئەم ڕێگایە بەکار نەهێنن، هەرچەندە تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر بەردەوامن لە پاککردنەوەی ڕێگاکە و ڕاماڵینی بەفر، بەڵام بەهۆی بەردەوامیی بارینی بەفر و نزم بوونەوەی پلەی گەرما بۆ ژێر سفر لە هەندێک شوێن و ڕێگاکە بەستاویەتی ئەگەر خلیسکانی ئۆتۆمبێل هەیە.

 

 - لە ئێستادا ڕێگاکە شیاوی بەکارهێنان نییە، هاوکات ڕێگای شقڵاوە بەرەو هیران و ڕێگای لۆفەکانی گەرۆتە بەهەمان شێوە بەهۆی بارینی بەفر شیاوی بەکارهێنان نین، تکایە: ئەم ڕێگایەنە بەکارمەهێنن تا ئەوکاتەی تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر بەتەواوی ڕێگاکان پاک دەکەنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ