
یەکێک لە کۆبوونەوەکانی وڵاتانی هاوپەیمانی ئۆکرانیا
ئاڤا نیوز
دوای چڕبوونەوەی هەوڵەکانی ئاشتی بۆ کۆتایی هێنان بەشەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا و بەتایبەت دوای کۆبوونەوەکەی سەرۆکی ئەمریکا و ئۆکرانیا، دواتر وڵاتی فەرەنسا ئاشکرای دەکات کە سەرەتای مانگی داهاتوو جارێکی دیکە هاوپەیمانەکانی ئۆکرانیا کۆدەبنەوە.
چیرکی سەرەکی: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی یەکی ساڵی داهاتوو، کۆبوونەوەی هاوپەیمانانی کیێڤ لە پاریس بەڕێوەدەچێت و تاوتوێی ئەو گەرەنتییە ئەمنییانە دەکرێت کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا بە ئۆکرانیا دەدرێن.
زانیاری زیاتر: ئەم ڕاگەیاندنەی فەرەنسا دوای کۆبوونەوەی نێوان زێلێنسکی و ترەمپ دێت کەتیایدا هەردوولا گەشبینی خۆیان بۆ چارەسەرێکی نزیک بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا دەربڕی.
لەلایەکی دیکەوە: سەرەڕای ئەم گەشبینییە، هەندێک پرس بە ئاڵۆزی ماونەتەوە و یەکێک لەوانەش پرسی خاکە، ترەمپ خۆی دووپاتیکردەوە کە پرسی "دۆنباس" و دەستبەرداربوون لە خاکەکان پرسێکی ئاڵۆز و چارەسەرنەکراوە و داواکاری و مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ مۆسکۆ.
زانیاریی پەیوەندیدار: لە دوایین کۆبوونەوەی وڵاتانی هەوپەیمانی ئۆکرانیا کە رۆژی 12ـی 11ـی 2025 ئەنجامدرا، ڤلادیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بەشێوەی ئۆنلاین بەشداریی کرد و سەرکردەکانی 34 وڵاتی ئەوروپا و جیهان تیایدا ئامادەبوون.
باکگراوند: 24ی شوباتی 2022 هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەستیپێکرد، بە گشتی هێرشەکان بۆ سەر شەش شاری گرنگ و ستراتیژیی بوون، کریمیا، بەشێک لە دۆنێتسک، خارکیڤ، خێرسۆن، لوهانسک، میکۆلایڤ و زاپۆریژیا لەلایەن سوپای ڕووسیاوە داگیرکراوە و بەگشتی ئۆکرانیا داوای پێنج هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی نەخشەی وڵاتەکەی دەکاتەوە کە بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیاوە داگیرکراون، بەڵام ڕووسیا فەرمانڕەوای بۆ دەستنیشانکردوون و وەکو هەرێمی سەربەخۆ بەڵام بەشێک لە خاکی ڕووسیا ناساندوونی و ئامادە نییە بیانگێڕێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر كەرنەڤاڵی ئۆتۆمبێلە كلاسیكییەكان سازدەكرێت
- بزنس
- 47 خولەک لەمەوپێش
کەشناسی هەرێم بۆ مووچەخۆران: بەشەو مووچەکانتان وەرمەگرن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێویستە مووچەخۆرانی ئەم توێژە سەردانی بانکەکان بکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
پارتی: شاخەوان عەبدوڵڵا کاندیدی ئێمەیە بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێویستە مووچەخۆرانی ئەم توێژە سەردانی بانکەکان بکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێگەیشتن لە نەخشەی کێبڕکێی سیاسی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سەردانی مەزڵووم عەبدی بۆ دیمەشق دواخرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قایمقامی پشدەر: مەرزی کێلێ بە داخراوی دەمێنێتەوە






