
ئامێرەکانی ڕاكێشانی پارە لە ڕانیە
ئاڤا میدیا
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، پلەکانی گەرما بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیش هۆشداریی بە مووچەخۆران دەدات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 942 ملیار و 845 ملیۆن دیناری مووچەی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی بانکی ناوەندی لە هەولێر.
لێدوانی فەرمی: فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پێویستە مووچەخۆران ئەمڕۆ تاوەکو دەمەو عەسر بچن مووچەکانیان وەربگرن، چونکە شەو پلەکانی گەرما لە هەندێک شوێن بۆ سفر و لە هەندێک جێگەی دیگەش بۆ ژێر سفر دادەبەزێت، بۆیە گونجاو نابێت لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی دەڵێت: بۆ ڕۆژی سێشەممەش، پێویستە مووچەخۆران لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆوە بچن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان، ئەو کاتە کەش ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام دیسان نابێت شەو بچن و پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بۆ مووچەی ئەم مانگە 630 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، کە 330 هەزار فەرمانبەری مەدەنی، 197 هەزار پێشمەرگە و ئاسایش، 88 هەزار خانەنشین و 11 هەزار کەسوکاری شەهید.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەو 630 هەزار مووچەخۆرە بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بوون:-
هەولێر: 319 هەزار و 500 مووچەخۆر
دهۆک: 164 هەزار و 300 مووچەخۆر
سلێمانی: 144 هەزار مووچەخۆر
ئەمەش بزانە: تا ئێستا نزیکەی ملیۆنێک مووچەخۆر خۆیان لە هەژماری من تۆمارکردووە، 660 هەزار کارت دابەشکراون، هاوکات 517 ئامێری ڕاکێشانی پارە ATM لە 200 شوێنی جیاوازی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دانراون، هەروەها بە گشتی مووچەخۆران لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 114 هەزار و 63 کەسە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە





