سەرۆک بارزانی: نابێ چیتر لایەنێک پۆستی سەرۆککۆمار بە موڵکی تایبەتی خۆی بزانێت
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش

سەرۆک مەسعود بارزانی؛ وێنە ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەبارەی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، سەرۆک مەسعود بارزانیی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: پێویستە هەموو لایەنە كوردستانییەکان ئەو بڕوایەیان هەبێت، ئەم پۆستە پشکی كوردە و بۆ ئەوەی سەرۆككۆمار نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی گەلی كوردستان بكات، دەبێ میكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماریش گۆڕانكاریی بەسەردا بێت و چیتر لایەنێك ئەو پۆستە بە موڵكی تایبەتی خۆی نەزانێت.
پەیامی فەرمی: سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکی فەرمی ڕایگەیاند، میكانیزمەكە بەمشێوەیەبێت، یان لە پەرلەمانی كوردستان كەسێك وەك نوێنەری كورد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار دیاری بكرێت، یان تێكڕای لایەنە كوردستانیەكان كۆببنەوە و بۆ ئەو پۆستە لەسەر كەسێك ڕێك بكەون، یانیش نوێنەران و فراكسیۆنە كوردییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كەسێك بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دیاری بكەن. مەرجیش نیە ئەو كەسەی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار دیاری دەكرێت پارتی بێت یان یەكێتی بێت، دەكرێ لە لایەنێكی تر بێت یانیش بێلایەن بێت. گرنگ ئەوەیە ئەو كەسە كۆدەنگیی كوردی لەسەر بێت و نوێنەرایەتیی گەلی كوردستان بكات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ دووشەممە 29-12-2025 یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوەی ئەندامان سوێندی یاسایی دەخۆن، سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن، دوای ئەم هەنگاوە پەرلەمان 30 ڕۆژی لەبەردەستە بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر کەسێک بدات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانیی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق:
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لەبارەی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، پێویستە هەموو لایەنە كوردستانییەکان ئەو قەناعەتەیان هەبێت كە ئەم پۆستە پشکی كوردە و بۆ ئەوەی سەرۆككۆمار نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی گەلی كوردستان بكات، دەبێ میكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماریش گۆڕانكاریی بەسەردا بێت و چیتر لایەنێك ئەو پۆستە بە موڵكی تایبەتی خۆی نەزانێت. میكانیزمەكەش بەمشێوەیە بێت كە: یان لە پارلەمانی كوردستان كەسێك وەك نوێنەری كورد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار دیاری بكرێت، یان تێكڕای لایەنە كوردستانیەكان كۆ ببنەوە و بۆ ئەو پۆستە لەسەر كەسێك ڕێك بكەون، یانیش نوێنەران و فراكسیۆنە كوردییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كەسێك بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دیاری بكەن. مەرجیش نیە ئەو كەسەی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار دیاری دەكرێت پارتی بێت یان یەكێتی بێت، دەكرێ لە لایەنێكی تر بێت یانیش بێلایەن بێت. گرنگ ئەوەیە ئەو كەسە كۆدەنگیی كوردی لەسەر بێت و نوێنەرایەتیی گەلی كوردستان بكات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق.
مسعود بارزانی
29ی كانوونی یەكەمی 2025
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 27 خولەک لەمەوپێش
بۆچی سۆمالی لاند؟
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: شاخەوان عەبدوڵڵا کاندیدی ئێمەیە بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر كەرنەڤاڵی ئۆتۆمبێلە كلاسیكییەكان سازدەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا سەردانی لایەنە كوردستانییەكانی پەرلەمان دەكات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: شاخەوان عەبدوڵڵا کاندیدی ئێمەیە بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێویستە مووچەخۆرانی ئەم توێژە سەردانی بانکەکان بکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تێگەیشتن لە نەخشەی کێبڕکێی سیاسی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاریس هاوپەیمانەکانی ئۆکرانیا کۆدەکاتەوە






