خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق یەکەم دانیشتن سازدەکات و بەشێک لە پۆستەکان یەکلاییکرانەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامادەسازییەکان بۆ کۆبوونەوەکە
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ساز بکرێت و دەنگ لەسەر کاندیدەکانی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی بدرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە بەشێک لە لایەنەکان بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاندیدیان بۆ پۆستەکان ئاشکرا کردووە.
وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا لایەنە سیاسییەکان لەسەر هیچکام لە کاندیدەکانی پۆستەکانی سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی ڕێکنەکەوتوون، ئەمڕۆ دووشەممە، ئەندامانی پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخۆن و بەپێی دەستوور پابەندن بە هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆدووشەممە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ دانیشتنەکە دەستپێدەکات، سەرەتا ئەندامانی پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخۆن و بە فەرمی وەکو پەرلەمانتارانی خولی شەشەم دەستبەکار دەبن و دواتر کاندیدەکانی سەرۆکایەتی و جێگری یەکەم و دووەم دەخرێنە دەنگدان و هەڵدەبژێردرێن.
زانیاریی زیاتر: لایەنە سوننەکان پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیان بەردەکەوێت بە دوو کاندید دێنە نێو دانیشتنەکە کە هەیبەت حەلبووسی، کاندیدی زۆربەی لایەنە سوننەکانە، جگە لە هاوپەیمانیی عەزم کە موسەننا سامەڕایی سەرۆکی هاویەپمانێتییەکەی کاندید کردووە، پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان بۆ شیعەکانە و چەند بەربژێرێکیان هەیە هاوکات جێگری دووەم بۆ کوردە و شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان کاندیدە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر كەرنەڤاڵی ئۆتۆمبێلە كلاسیكییەكان سازدەكرێت
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
کەشناسی هەرێم بۆ مووچەخۆران: بەشەو مووچەکانتان وەرمەگرن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێویستە مووچەخۆرانی ئەم توێژە سەردانی بانکەکان بکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
پارتی: شاخەوان عەبدوڵڵا کاندیدی ئێمەیە بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێویستە مووچەخۆرانی ئەم توێژە سەردانی بانکەکان بکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێگەیشتن لە نەخشەی کێبڕکێی سیاسی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاریس هاوپەیمانەکانی ئۆکرانیا کۆدەکاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سەردانی مەزڵووم عەبدی بۆ دیمەشق دواخرا






