ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باجی زیاتر دەخاتەسەر هاوردەکردنی ماست و شیری شل

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باجی زیاتر دەخاتەسەر هاوردەکردنی ماست و شیری شل

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و بەئامانجی پاڵپشتیی بەرهەمی ناوخۆ، بڕیاردرا باجی زیاتر بخرێتەسەر هاوردەکردنی غازی ئۆکسجینی پزیشکی، غازی شل و ماست و شیری شل.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران کۆبووەوە و ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە هاوردەکردنی غازی ئۆکسجینی پزیشکی و پیشەسازی و غازی شل بەڕێژەی 40% و بۆ ماوەی چوار ساڵ باجی زیاتر دەخرێتەسەر.

 

-ماست و شیری شلی هاوردەکراویش بەڕێژەی 30% باجی زیاتریان دەخرێتەسەر، ئەم بڕیارەش 120 ڕۆژ لە دەرچوونی بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.

 

لەلایەکی دیکە: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، وەزیری دەرەوەشی سەرپشک کرد یاداشی لێکتێگەیشتن لەبارەی داخستنی بارەگاکانی یونامی لە عێراق واژۆ بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ