
کۆشکی سەلام کە تایبەت سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کردەوە و ڕایگەیاند، ماوەی پێشکەشکردنی داواکاریی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار سێ ڕۆژە و لیژنەیەکی پەرلەمان داواکاریی کاندیدەکان وەردەگرێت، دواتریش ڕێکارەکانی دیکەی تایبەت بەم پرۆسەیە دەستپێدەکەن.
لێدوانی فەرمی: دوای هەڵبژاردنی فەرهاد ئەترووشی وەک جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دەستبەکاربوون، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانیش ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پابەندبوون بە ماوە دەستوورییەکان، لە ئەمڕۆوە دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەکەنەوە و هەرکەسێک خواستی پێشکەشکردنی داواکاریی هەیە، لیژنەیەک لە پەرلەمان ئامادە دەکرێت و داواکارییەکان وەردەگرێت.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لە چوارچێوەی هەماهەنگی کرد داواکاری خۆیان پێشکەش بکەن، یوسف کیلابی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا و حەنان فەتلاوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، بە فەرمی داواکارییەکیان پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمان کرد و ڕایانگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی وەک گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان دەناسێنن و بەوەش بەگوێرەی دەستوور، ئەم فراکسیۆنە مافی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی دەستوور و دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، پێویستە لە ماوەی 30 ڕۆژدا سەرۆککۆماری عێراق بە ئامادەبوونی دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران هەڵبژێردرێت، دواتریش سەرۆککۆمار لە ماوەی 15 ڕۆژدا کاندیدی سەرۆکوەزیران بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چین لە مانۆڕێکی سەربازیدا گەمارۆدانی تایوان تاقی دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێزی شاهانەی دەریایی کەنەدای خستە لیستی تیرۆرەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چین لە مانۆڕێکی سەربازیدا گەمارۆدانی تایوان تاقی دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێزی شاهانەی دەریایی کەنەدای خستە لیستی تیرۆرەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە کارکردن لە پرۆژەی دەشتی بەهەشت دەکرێتەوە






