
دیمەنی مانۆڕی سەربازیی چین لە دەوروبەری تایوان
ئاڤا نیوز
چین مانۆڕێکی سەربازیی بەرفراوانی لە دەوروبەری تایوان دەستپێکرد و گەمارۆدانی ئەو دوورگەیە تاقی دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سوپای چین بە بەشداریی دەیان فڕۆکە و کەشتیی جەنگی و مووشەکی دوورمەودا لەم مانۆڕەدا پەیامێکی توند ئاڕاستەی تایوان و ئەمریکا دەکات و ڕایگەیاندووە "هەر هەوڵێک بۆ جوداخوازی، سزای توندی بەدواوە دەبێت."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دەسەڵاتدارانی تایوان دەڵێن: تەنیا لە ڕۆژی سێشەممەدا، 30-12-2025، کە ڕۆژی دوومی مانۆڕەکە بووە، 27 مووشەک لەلایەن چینەوە تەقێنراون.
هاوکات، لای چینگ تێ، سەرۆکی تایوان، سەرکۆنەی مانۆڕەکەی کرد و بە "پاساوێکی بێ بنەما بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە"ی ناوی برد.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ژاپۆن هۆشداری داوە کە هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر تایوان، ڕەنگە کاردانەوەی سەربازیی تۆکیۆی بەدواوە بێت.
هۆکارە زانراوەکان: ئەم گرژییانە دوای ئەوە دێن کە ئەمریکا گرێبەستێکی نوێی فرۆشتنی چەکی بە تایوان واژۆ کرد. پەکین دەڵێت ئەمە بەزاندنی هێڵە سوورەکانە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کرایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێزی شاهانەی دەریایی کەنەدای خستە لیستی تیرۆرەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کرایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێزی شاهانەی دەریایی کەنەدای خستە لیستی تیرۆرەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بە کارکردن لە پرۆژەی دەشتی بەهەشت دەکرێتەوە





