فەرهاد ئەترووشی بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا

شەیری بکە لە:
فەرهاد ئەترووشی بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا

ئاڤا نیوز

 

فەرهاد ئەترووشی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەدەستهێنانی 178 دەنگی پەرلەمانتار بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە گەڕی سێیەمی دەنگدان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەریەک لە فەرهاد ئەتروشی کاندیدی پارتی و ڕێبوار کەریم کاندیدی ڕەوتی هەڵویست بۆ ئەم پۆستە کاندید بوون.

 

لە گەڕی سێیەم 294  پەرلەمانتار دەنگیان دا، فەرهاد ئەترووشی توانی 178 دەنگ بەدەستبهێنێت، لەبەرامبەردا ڕێبوار کەریم 104 دەنگی بەدەستهێنا، ژمارەی دەنگە پووچەڵەکانیش 12 دەنگ بوو.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر لەبەر خاتری پارتی، دووبارە دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کرایەوە و پارتی لە شوێنی شاخەوان عەبدوڵڵا، فەرهاد ئەتروشی بۆ ئەم پۆستە کاندید کرد.

 

باکگراوند: ئەم گەڕەی دەنگدان دوای ئەوە دێت، لە گەڕی یەکەم و دووەم هیچکام لە شاخەوان عەبدوڵڵا، کاندیدی پارتی و ڕێبوار کەریم کاندیدی ڕەوتی هەڵوێست نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنن. لە گەڕی یەکەم ڕێبوار کەریم 153 دەنگی بەدەستهێنا و گەڕی دووەمیش 156 دەنگی بەدەستهێنا، هەرچی شاخەوان عەبدوڵڵایە گەڕی یەکەم 119 دەنگ و گەڕی دووەمیش 102 دەنگی بەدەستهێنا. دەنگی پووچەڵیش گەڕی یەکەم 21 بوو و گەڕی دووەم 22 دەنگ بوو.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ