لەبەر پارتی دەرگای دووبارە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کرایەوە

شەیری بکە لە:
لەبەر پارتی دەرگای دووبارە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کرایەوە

دیمەنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

بۆ ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان کاندیدێکی دیکە بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان پێشکەش بکات، بە دەنگی پەرلەمانتارانی عێراق دەرگای دووبارە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کرایەوە.

 

لێدوانی فەرمی: دەروون مەلا ناجی پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا گوتی: لەبەر خاتری پارتی، بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕ لە پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان بکات، دەرگای دووبارە خۆکاندیدکردن بۆ ئەم پۆستە کرایەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای کردنەوەی دەرگای دووبارە خۆکاندید کردن بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، پارتی فەرهاد ئەتروشی بۆ ئەم پۆستە کاندید کرد و گەڕی سێیەمی دەنگدان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دەستی پێکرد.

 

باکگراوند: لە دوو گەڕی دەنگدان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان هیچ کام لە شاخەوان عەبدوڵڵا و ڕێبوار کەریم نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەست بهێنن، كە بریتییە لە 166 دەنگی پەرلەمانتاران، بۆ گەڕی سێیەمی دەنگدانیش بۆ ئەم پۆستە پارتی لە شوێنی شاخەوان عەبدوڵڵا، فەرهاد ئەتروشی کاندید کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: