بەهۆی تەقینەوەیەک لە بەنزینخانەیەکی سلێمانی چوار کەس بریندرابوون

شەیری بکە لە:

تەقینەوەی لە بەنزینخانەیەکی سلێمانی، وێنە؛ ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی سلێمانی لەسەر شەقامی شەست مەتری، تەقیەنەوەیەک ڕوویدا و بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون، بەنزینخانەکە و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا، چۆمان مەحموود، لە سلێمانی، چەند شایەتحاڵێک دەڵێن، ڕووداوەکە بەهۆی تەقینەوەی غاز بووە هەندێکیش دیکەش دەڵێن، بەهۆی کارەباوە بووە.


لێدوانی فەرمی
: سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، بریندارەکان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و تەندروستییان جێگیرە. 

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا، لە کاتی تەقینەوەکەدا کارمەندێکی بەنزینخانەکە و سێ شۆفێر برینداربوونە، بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکەش بەنزینخانەکە و  ژمارەیەک ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە، دوای ڕووداوەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ