پەیمانگای کارنیگی: پارتی دەبێتە جەمسەرێکی بەهێزی دانوستانەکان لە عێراق

شەیری بکە لە:
پەیمانگای کارنیگی: پارتی دەبێتە جەمسەرێکی بەهێزی دانوستانەکان لە عێراق

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی پەیمانگای "کارنیگی" ئەمریکی بۆ ئاشتی نێودەوڵەتی، پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی ئەنجامە باشەکانی لە هەڵبژاردن، کێشی سیاسی خۆی لە عێراق و لە پرسە ستراتیژییەکانی نێوان بەغدا، واشنتۆن، تاران و ئەنقەرە بەهێزتر کردووە و چوارچێوەی هەماهەنگیش هەوڵی لاوازکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکوەزیران دەدات.

 

چیرۆکی سەرەکی: پەیمانگای "کارنیگی" ئەمریکی بۆ ئاشتی نێودەوڵەتی، نوێترین ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: پارتی وەک تاقە حیزبی یەکگرتوو لەسەر ئاستی عێراق دەركەوتووە کە زیاتر لە ملیۆنێک دەنگی بەدەستهێناوە، ئەمەش کێشێکی سیاسی ڕاستەقینەی پێداوە نەک تەنیا لەنێو هەرێمی کوردستان بگرە لە ناوچە ستراتیژییەکانی دەرەوەی هەرێمیش بەتایبەتی لە نەینەوا ئەنجامی زۆر باشی هەبووە.

 

پێدراوەکان: ڕاپۆرتەکەی پەیمانگای "کارنیگی" ئەمریکی بۆ ئاشتی نێودەوڵەتی، جەخت لەوە دەکاتەوە پارتی وەک کارەکتەرێکی سەرەکی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان دەبینرێت، تورکیا لە پرسەکانی وەک وزە، ئاسایشی سنوور و دۆسیەی سووریا زیاتر پشت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی دەبەستێت وەک لە بەغدا. بۆ واشنتۆنیش، پارتی هاوبەشێکی بەهێزە لە شەڕی دژە تیرۆر و سەقامگیری ناوچەکەدا.

 

لەلایەکی دیکەوە: پەیمانگاکە دەڵێت: چوارچێوەی هەماهەنگی بە شێوەیەکی سیستماتیک پێگەی سیاسی سەرۆکوەزیرانی کەم کردووەتەوە، ئێستا سەرۆکوەزیران زیاتر وەک فەرمانبەرێکی جێبەجێکار دەبینرێت نەک ڕێبەرێکی سیاسی، و دەبێت تەنیا ئەو بڕیارانە جێبەجێ بکات کە نوخبەی سیاسی شیعە پێشوەختە لەسەری ڕێککەوتوون.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: