
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سەرۆکایەتیی یەمەن فەرمانێکی دەرکرد و تێیدا باری نائاسایی لە سەرانسەری هەموو خاکەکانی یەمەن ڕاگەیاند، کە دەستبەجێ بۆ ماوەی 90 ڕۆژ کاری پێدەکرێت، هاوکات داوای لە هێزەکانی ئیمارات کرد دەستبەجێ لە ماوەی 24 کاتژمێردا وڵاتەکە جێبهێڵن.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای ئەم مانگەوە، گرژیی سەربازیی لە پارێزگاکانی حەزەرمۆت و مەهرە لە ڕۆژهەڵاتی یەمەن زیادی کردووە دوای ئەوەی هێزەکانی ئەنجوومەنی ڕاگوزەری لە یەمەن کە ئیمارات پاڵپشتیی دەکات هێرشیان کردە سەر ئەو دوو شارە، ئەمەش وایکرد سەرکردایەتی حکومەتی یەمەن داواکارییەکی فەرمی پێشکەش بە هاوپەیمانیی عەرەبی بە ناوی "هاوپەیمانیی پشتیوانیی شەرعیەت" بە سەرکردایەتیی سعوودیە بکات بۆ دەستوەردان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕەشاد عەلیمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سەرۆکایەتیی یەمەن، قەدەغەی ئاسمانی، دەریایی و وشکانی بەسەر سەرجەم بەندەرەکان و خاڵەکانی چوونە ژوورەوە بۆ ماوەی 72 کاتژمێر لە ڕێککەوتی ئەم ڕاگەیاندنە، ڕاگەیاند، جگە لەوەی کە بە مۆڵەتی فەرمی و مۆڵەتی سەرکردایەتی "هاوپەیمانیی پشتیوانی شەرعیەت" دەردەچێت.
-ڕەشاد عەلیمی، لە وتارەکەدا هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی لەگەڵ وڵاتی ئیماڕات ڕاگەیاند و وتی: دەبێت هەموو هێزەکانی ئیماراتی و وابەستەکانی لە ماوەی 24 کاتژمێردا هەموو خاکی یەمەن بەجێبهێڵن و بە تووندی ڕووبەڕووی هەر یاخیبوونێک دەبینەوە لە دژی دامەزراوەکانی دەوڵەت.
زانیاریی زیاتر: ئەم پێشهاتە دوای ئەوە هات، هاوپەیمانێتییە عەرەبییەکە بە سەرکردایەتیی سعوودیە، بەرەبەیانی سێشەممە کاروانێکی پڕ چەک و کەرەستە و ئۆتۆمبێلی شەڕکەری لە بەندەری موکەلای یەمەن بۆردوومان کرد، دوای ئەوەی لە بەندەری فوجەیرە ئیماراتیەوە گەیشتنە ئەنجوومەنی ڕاگوزەریی باشوور و چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا.
زیانەکان سەرەکییەکان: ماڵپەڕی هەواڵی "یافع نیوز"ی یەمەنی، لە زاری سەرچاوەکانی یەمەنەوە بڵاوی کردەوە کە لە نێو قوربانییەکان ماسیگر و کرێکارانی بەندەرکە هەن.
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ شانشینی عەرەبی سعوودیە داوای کرد، ئیمارات وەڵامی داواکاری حکومەتی یەمەن بداتەوە بۆ کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی لە خاکی یەمەن لە ماوەی 24کاتژمێردا، هاوکات هەر جۆرە پشتیوانییەکی سەربازی یان دارایی بۆ هەر لایەنێک لە ناوخۆی یەمەن ڕابگرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە لە ڕاگەیێنراویکدا ئەوەشی خستەڕوو، "ئیمارات گوشاری خستە سەر هێزەکانی ئەنجوومەنی ڕاگوزەری باشوور و پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان کردووە لەسەر سنوورەکانی باشووری شانشینی سعودیە لە پارێزگەکانی حەزەرمۆت و مەهرە ، بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی سعوودیە و بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری یەمەن و ناوچەکە ناوبرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەتای ئەم مانگە ئەنجوومەنی ڕاگوزەریی باشوور کە هاوبەشی سەرەکی حکومەتی یەمەنە کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دانپێدانراوە، دەستی بەسەر زەوییەکی بەرفراوان لە پارێزگاکانی حەزەرمۆت و مەهرە گرت کە هاوسنوورە لەگەڵ هەردوو وڵاتی سعوودیە و عوومان، ئەمەش بووە خاڵی ناکۆکیی نێوان سعوودیە و ئیمارات کە ماوەی چەندین ساڵ هاوبەش بوون لە هاوپەیمانێتیی پشتیوانیکردنی شەرعیەت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
ڕێبوار کەریم بۆ ئاڤا: ناکشێمەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
ڕێبوار کەریم بۆ ئاڤا: ناکشێمەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێک لەبارەی چارەنووسی هەسەدە و سووریا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لە ژێر سفرە






