هەر نەخۆشخانەیەک بە بەرنامە لەدایکبوون بۆ بەرواری جوان دابنێت، سزا دەدرێت
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

ساوایەکی تازە لەدایکبوو
ئاڤا میدیا
بەشێوەیەكی گشتیی خەڵك بەرواری جوان بۆ لەدایكبوون هەڵدەبژێرێت، وەزارەتی تەندروستی لە ماوەكانی ڕابردوودا ئەمەی قەدەغە كردووە و لایەنی سەرپێچیكاریش ڕووبە ڕووی سزا دەكرێتەوە و بەتایبەتی چاودێریی حاڵەتەكانی لەدایكبوونی منداڵان دەكرێت لە 1-1-2026 یان 11-1-2026 و هەر رۆژێكی دیكەی هەستپێكراو.
بابەتی سەرەكی: ئەو ڕۆژانەی بەروارەكانیان جوانە، خەڵك بۆ لەدایكبوونی منداڵەكانیان لەو ڕۆژەدا نەشتەرگەریەكەیان پێش یان پاش دەخەن، ئەمەش كاریگەری لەسەر باری تەندروستی دایكەكە و كۆرپەكە دروست دەكات، بەڵام گوێی پێنادرێت و ئەوەی بۆیان گرنگە بەروارێكی جوانی لەدایكبوونە.
لێدوانی تایبەت: د.دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەم حاڵەتانە لە نەخۆشخانە تایبەت و سەنتەرەكان زیاتر ڕوودەدەن، بۆیە لەو ڕۆژانەی بەرواری جوانە ئێمە لیژنە بۆ نەخۆشخانە تایبەت و سەنتەرەكان دەنێرین، بۆ ئەوەی لە فایل و بەڵگەنامەكان دڵنیاببینەوە.
-د.دلۆڤان محەممەد دەڵێت، پێشتر لەدایكبوون و نەشتەرگەرییەكان لە بەروارە جوانەكاندا وەكو بەرنامەی داواكراوبوو، بەڵام دوای دەرچوونی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و قەدەغەكردنی، ئێستا زۆر كەمبووەتەوە، بەڵام ناتوانین بڵێین نەماوە.
لەلایەكی دیكەوە: د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای وت: لەم كابینەیەدا نەخۆشخانەیەك و پزیشكێك لیژنەی لێكۆڵینەوەی لەسەر دروست كرا و لێپێچینەوەیان لەگەڵ كرا، چونكە بەبێ نیشاندەری پزیشكی لیستێكیان بۆ نەشتەرگەری ژمارەیەك نەخۆش ئامادەكردبوو، بەشێك لە نەشتەرگەرییەكانیان پێشخستبوو، بەشێكی دیكەشیان دواخستبوو، ئەوەش دژی بنەمای زانستی و پزیشكییە.
زانیاری زیاتر: نەشتەرگەری لەدایكبوون لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت پێشبخرێت، یان دوابخرێت بۆ بەروارێكی جوان، ئەوا سزای پێبژاردنی لە سێ ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات، ئەگەر سەنتەرێك نەشتەرگەرییەكە بكات سزاكەی لە ملیۆنێك دینارەوە دەستپێدەكات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی تەقینەوەیەک لە بەنزینخانەیەکی سلێمانی چوار کەس بریندرابوون
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبوار کەریم بۆ ئاڤا: ناکشێمەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە بۆ ئیمارات: هێزەکانتان لە یەمەن بکشێننەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم






