پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لە ژێر سفرە

شەیری بکە لە:
پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لە ژێر سفرە

بەفربارین لە ڕێگا سەرەکییەکان - وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

شەپۆلێکی چڕی بەفر و باران هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پلەکانی گەرما لە بەشی هەرە زۆری ناوچەکان لە ژێر پلەی سفری سیلیزیدان.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما، چەند ڕێگایەکی نێوان شارەکان داخران و هاونیشتمانیان تووشی ئاستەنگی هاتوچۆ بوون و بەهۆی بەفربارینەوە گیریان خوارد، بەمەش لە سەرجەم ناوچەکان تیمەکانی بەرگریی شارستانی خرانە حاڵەتی ئامادە باشییەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی سێشەممە 30-12-2025، وەزارەتی گواستەوە و گەیاندن، پلە گەرمییە تۆمارکراوەکانی بڵاوکردەوە و لە بەشی هەرە زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە خوار پلەی سفری سیلیزین، کە بەم شێوەیە:

 

هەولێر 1-

پیرمام 4-

شەمامک 1-

خەبات 0

سۆران 4-

حاجی ئۆمەران 8-

مێرگەسۆر 5-

بارزان 3-

ئاکرێ 1-

ئامێدی 7-

دهۆک 3-

بامەڕنێ 8-

مانگیش 9-

زاخۆ 2-

کەرکووک 0

بازیان 3-

چەمچەماڵ 2-

سلێمانی 2-

هەڵەبجە 2

دەربەندیخان 2

کەلار 1

مەیدان 3

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرە نزمترین پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان لە دوو ناوچە تۆمارکراون، ئەوانیش مانگیش بە 9- لە سنووری دهۆک، حاجی ئۆمەران بە 8-.

 

هۆشداریی: بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە زانیارییانە گرنگن بۆ هاونیشتمانییان، بۆئەوەی بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ڕێگا و بان و کەلوپەلی بۆری گواستنەوەی ئاو و عەمبارەکان و گەرمکەرەوەی شوێنەکانی نیشتەجێبوون بدەن، چونکە بە پێچەوانەوە زیانی گیانی و ماددی بەدواوە دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ