چاککردنی ڕێگا و بانی هەولێر: ئاستەنگی زۆرینەی ڕێگاکانمان نەهێشتووە و دۆخەکە ئاساییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی پڕۆژەی جووت سایدی حاجی ئۆمەران
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرێتی چاککردن و پاراستنی ڕێگا و بانی هەولێر ئاماژە بەوەدەدات، کە تیمەکانیان سەرجەم ڕێگاکانیان پاککردووەتەوە، بەڵام لە هەندێ ڕێگا بەستەڵەک ماوە و دەبێت شوفێران بە وریاییەوە مامەڵە بکەن، وەکو ڕێگای سۆران – حاجی ئۆمەران.
چیرۆکی سەرەکی: شەپۆلی بەفربارین گەیشتە سەنتەری شارەکان، بەوهۆیەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لە بەشێکی ڕێگا دەرەکییەکان دروستبوو، لە چەند کاتژمێری ڕابردوو ڕێگای هەولێر – شەقڵاوە، هەولێر – گۆمەسپان ژمارەیەک شوفێر بەهۆی سەختی ڕێگاوە گیریان خوارد.
هۆشداریی: بەڕێوەبەرێتی بەرگریی شارستانی هەولێر لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوا لە هاونیشتمانیان دەکات بۆ هیچ مەبەستێکی گەشیاریی یان هاتوچۆی ئاسایی، ڕێگەی سۆران حاجی ئۆمەران بەکار نەهێنن، بەمەبەستی سەلامەتی سەر و ماڵیان و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کاردەکەن بۆ کردنەوەی ڕێگاکە.
لێدوانی فەرمی: عیماد محەممەد ئەمین، بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی ڕێگا و بانی هەولێر؛ بە ئاڤای گوت، "تیمەکانمان تاوەکو سێ و چواری بەرەبەیان سەرقاڵێ کردنەوەی ڕێگاکان بوون، ئێستا ئاستەنگی لەهیچ ڕێگایەک نەماوە دەتوانن بەکاری بهێنن، بەڵام دەبێت لە هەندێ ڕێگا وریای بەستەڵەک بن."
لەلایەکی دیکەوە: خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی ڕێگا و بانی سۆران؛ بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ڕێگای بێخاڵ کراوەتەوە، ڕێگا سەرەکییەکانی دیکەیش ئاستەنگیان نەماوە، بەڵام دەبێت گەشتیاران بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ڕێگای چۆمان – حاجی ئۆمەران بکەن، چونکە سەرەڕای ئەوەی تیمەکانمان بەبەردەوامی ڕێگا دەکەنەوە، بەڵام بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی کڕێوە بەردەوام بەفر کۆدەبێتەوە و ڕێگاکان دەبن بە بەستەڵەک."
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 51 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ نزیکەی 80 دۆلار بەرز دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێک لەبارەی چارەنووسی هەسەدە و سووریا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لە ژێر سفرە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕی سێییەمی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت






