
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
نرخی زێڕ هەنگاو بە هەنگاو خەریکی خۆرێکخستنەوەیە، دوای ئەو دابەزینە گەورەیەیی لە نرخی زێڕ ڕوویدا، لە 17 کاتژمێر، نزیکەی 250 دۆلار دابەزییووە، تەنیا ئەمڕۆ نزیکەی 80 دۆلار بەرزبووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: جوڵەکانی زێڕ وا دەریدەخەن تارادەیەکی باش دابەزییووە، بەڵام ئەمە گەرەنتی نیە و ئەگەری دابەزین هەر کراوەیە، بە درێژایی دوو هەفتەی رابردوو نرخی زێر بەردەوام لە گۆڕانکارییە.
لێدوانی فەرمی: د. مستەفا مەلا حەسەن، شارەزای ئابووری و پێشکەشکاری زەنگی بازاڕ لە ئاڤا میدیا، دەڵێت، لە بارودۆخێکی وەک ئێستا، بەتایبەت ئەمرۆ و سبەی تا دواڕۆژەکانی ساڵ، دەرگای ترس لە دابەزینی زیاتر دانەخراوە، لەگەڵ ئەوەی ترس کەمبووەتەوە بەڵام بۆ گەرەنتیکردنی سەرمایەکەت ئەم هەفتەیە دووربوون لە بازار یارمەتیدەرت دەبێت تاوەکو بتوانیت لە ساڵی نوێ بە وردتر و شێوازێکی باشتر مامەڵەکانت بکەییت.
زانیاریی زیاتر: لە 17 کاتژمێردا، نرخی زێڕ نزیکەی 250 دۆلار دابەزیووە، ئەمڕۆ، نزیکەی 80 دۆلار بەرزبووەتەوە، مسقاڵێک زێڕ لە 912 هەزار دینارەوە دابەزی بۆ 875 هەزار دینار، ئێستا گەراوەتەوە بۆ 883 هەزار دینار.
هۆکارە زانراوەکان: بە گوێرەی زانیارییەکانی د. مستەفا مەلا حەسەن، دابەزینی نرخی زێڕ دەگەرێتەوە بۆ دوو هۆکار، فرۆشتنی بە کۆمەڵ، لەپشتی هەموو بەرزبوونەوەیەکی نائاساییە، دوێنێ، لەگەڵ کرانەوەی بازار بەرزبوونەوەیکی زۆری کرد، لە کەمتر لە رۆژێکدا گەیشتە 250 دۆلار. هۆکاری دووەم پەیوەستە بە قسەکانی ترەمپ بۆ رێککەوتنی رووسیا و ئۆکراینا،دوای ئەوە ترەمپ سەبارەت بە ئێران قسەی کرد و وتی، ئامادەین لە ئێران بدەین، وایکرد فرۆشتنی کاتی و خێرا رووبدات و زێڕ هەرزان بێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە




