نوێترین هەڵوێستی پارتی: کاندیدمان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان ناگۆڕین

شەیری بکە لە:
نوێترین هەڵوێستی پارتی: کاندیدمان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان ناگۆڕین

یەکێک لە هۆڵەکانی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

بڕیارە ئەمڕۆ گەڕی سێیەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، فراكسیۆنی پارتیش جەخت لەوە دەكاتەوە كە كاندیدەكەیان ناگۆڕن و شاخەوان عەبدوڵڵا دەبێت.

 

چیرۆكی سەرەكی: كاتژمێر 02:00ـی دوانیوەڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان سازدەكرێت بۆ ئەنجامدانی خولی سێیەمی هەڵبژاردن بۆ جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، كە پشكی كوردە و دوو كاندید كێبڕكێی لەسەر دەكەن، بەشێكی لایەنەكان داوایان لە پارتی كردووە كاندیدەكە بگۆڕێت، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ گۆڕینی نییە.

 

لێدوانی فەرمی: د.دانەر عەبدولغەفار، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە ئاڤای گوت، "كاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، تاوەكو ئێستا شاخەوان عەبدوڵڵایە و هیچ بڕیارێك بۆ گۆڕینی نییە."

 

زانیاری زیاتر: بەدەستهێنانی كورسی جێگری دووەمی، سەرۆكی پەرلەمان پێویستی بە 50+1ـی زۆرینەی ڕەهای دەنگی پەرلەمانتاران هەیە، لەماوەی دوو خول هیچ كام لە د.شاخەوان عەبدوڵڵا لە پارتی و ڕێبوار كەریم لە ڕەوتی هەڵوێست، نەیانتوانی ئەو ڕێژە دەنگە بەدەستبهێنن كە دەكاتە 166 دەنگ.

 

باكگراوند: ڕۆژی دووشەممە 29-12-2025 دوای سوێندخواردنی یاسایی پەرلەمانتارانی خولی شەشەم، هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆكایەتی بەڕێوەچوو، هەیبەت حەلبووسی وەك سەرۆكی پەرلەمان و عەدنان فەیحان بە جێگری یەكەمی سەرۆك هەڵبژێردران.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ