شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ ئاڤا: ڕۆژی سێشەممە گەڕی سێیەم بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ ئاڤا: ڕۆژی سێشەممە گەڕی سێیەم بەڕێوەدەچێت

شاخەوان عەبدوڵڵا کاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

شاخەوان عەبدوڵڵا، کاندیدی فراکسیۆنی پارتی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای گوت، ڕۆژی سێشەممە گەڕی سێیەمی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو دوو گەڕی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە پشکی کوردە بەڕێوەچوو، دوو کەس کاندیدی پۆستەکە بوون؛ شاخەوان عەبدوڵڵا، کاندیدی فراکسیۆنی پارتی و ڕێبوار کەریم، کاندیدی فراکسیۆنی ڕەوتی هەڵوێست.

 

لە گەڕی یەکەم و دووەم هیچکام لە کاندیدەکان نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنن. گەڕی یەکەم ڕێبوار کەریم 153 دەنگی بەدەستهێنا و گەڕی دووەمیش 156 دەنگی بەدەستهێنا، هەرچی شاخەوان عەبدوڵڵایە گەڕی یەکەم 119 دەنگ و گەڕی دووەمیش 102 دەنگی بەدەستهێنا. دەنگی پووچەڵیش گەڕی یەکەم 21 بوو و گەڕی دووەم 22 دەنگ بوو.

 

لێدوانی فەرمی: لە وەڵامی پرسیارێکی دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە بارەی دۆخی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی، ئەوەی هەیە ماوەتەوە بۆ گەڕی سیێیەم، بزانین چۆن دەبێت. لەبارەی ئەوەی کەی گەڕی سێیەم بەڕێوەدەچێت؟، کاندیدەکەی پارتی گوتی،  ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەدەچێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ئەوەی کاندیدی براوە ببێتە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان دەبێت 166 دەنگی پەرلەمانتار بەدەست بهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ