گەڕی سێییەمی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
گەڕی سێییەمی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت

پەرلەمانی عێراق؛ وێنە ئەرشیڤ

ئاڤا نیوز


دوای دوو گەڕی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هیچکام لە دوو کاندیدە کوردەکە دەنگی زۆرینەی ڕەهایان بەدەست نەهێنا، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەگەر کاندیدەکان دەنگی ڕەهایان بەدەست نەهێنا هەڵبژاردنەکە دووبارە دەکرێتەوە.
 
وێنە گەورەکە: دوو گەڕی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە پشکی کوردە بەڕێوەچوو، دوو کەس کاندیدی پۆستەکە بوون، شاخەوان عەبدوڵڵا، کاندیدی فراکسیۆنی پارتی و ڕێبوار کەریم، کاندیدی فراکسیۆنی ڕەوتی هەڵوێست، بەڵام هیچکامیان نەیانتوانی زۆرترین دەنگی پەرلەمانتاران بەدەست بهێنن و پرۆسەکە چووە گەڕی سێیەم،  بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە درێژە بە دانیشتنەکە بدرێت.

لێدوانی فەرمی: بژار کۆچەر، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەگەر هیچکام لە کاندیدەکان دەنگی ڕەهای بەدەست نەهێنا هەڵبژاردنەکە دووبارە دەکرێتەوە تاوەکو یەکێکان 166 دەنگ بەدەست بێنێت تەنانەت ئەکەر 10 جاریش هەڵبژاردن بکرێتەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ماددەی 55ی دەستوور، لە یەکەم دانیشتنیدا، سەرۆکی پەرلەمان، پاشان جێگری یەکەم ئینجا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان بە زۆرینەی ڕەهای ژمارەی پەرلەمانتاران، بە دەنگدانی نهێنی ڕاستەوخۆ هەڵدەبژێرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ