عەلی شەمخانی: مووشەک و توانای بەرگریی ئێران پێویستی بە مۆڵەتی کەس نیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران؛ وێنە ئەرشیڤ
ئاڤا نیوز
عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، وەڵامی هەڕەشەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دەداتەوە بۆ دەستپێکردنی هێرشی زیاتر بۆ سەر وڵاتەکەی ڕایدەگەینێت، مووشەک و توانای بەرگریی ئێران نە کۆنترۆڵ دەکرێت و نە پێویستی بە مۆڵەت هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، میوانداری بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد و دووبارە هۆشداریی بە ئێران دا لەبارەی بوونیادنانەوەی بەرنامەی ئەتۆمییەکەی ئێران، لە بەرامبەردا تاران نیگەرانیی خۆی دەڕبڕیی و هەرزوو وەڵامی واشنتۆنی دایەوە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هیوادارم ئێران هەوڵی دووبارە بوونیادنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەدات ،چونکە ئەگەر ئەمە ڕووبدات ئەوا لەناوی دەبەین.
لێدوانی لایەنی بەرامبەر: شەمخانی لە تۆڕی ئێکس، نووسیوویەتی، ناتوانرێت توانای مووشەکی و بەرگریی ئێران کۆنتڕۆڵ بکرێت، پێویستی بە مۆڵەتیش نییە، هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر ئێران وەڵامێکی تووند و دەستبەجێی دەبێت.
زانیاریی زیاتر: ئەم هەڵوێستەی ئێران لە کاتێکدایە ترەمپ میوانداری بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد و دووبارە هۆشداریی بە ئێران دا لەبارەی بوونیادنانەوەی بەرنامەی ئەتۆمییەکەی وتی، هیوادارم ئەوان هەوڵی دووبارە بوونیادنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەدەن،چونکە ئەگەر ئەمە ڕووبدات ئەوا لەناوی دەبەین.
ئەمەش بزانە: ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاشكراییان کردووە، تاران، هەوڵی دووبارە درووستکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەدات و ترەمپیش نیگەرانی خۆی سەبارەت بەمە دەربڕیووە و دەڵێت، وەک ئەوەی من خوێندوومەتەوە ئەوان چەک و شتی دیکەیان زیاد کردوو، بۆیە هیوادارم ئەمە ڕوونەدات.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خوێندنی باڵا: زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار بۆ پشتیوانیی خوێندن خەرجکراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێشتا بەفر ڕێگای بەشێک لە دەروازە سنوورییەکانی داخستووە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ ئاڤا: ڕۆژی سێشەممە گەڕی سێیەم بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق چووە گەڕی سێیەم






