هێشتا بەفر ڕێگای بەشێک لە دەروازە سنوورییەکانی داخستووە

شەیری بکە لە:
هێشتا بەفر ڕێگای بەشێک لە دەروازە سنوورییەکانی داخستووە

بەفر بارین لە هەرێمی کوردستان؛ وێنە ئەرشیڤ

ئاڤا نیوز


بەهۆی زۆری ڕێژەی بەفر بارین تەواوی ڕێگای هاتن و چوونی بازرگانی و گەشتیاری لە مەرزەکانی حاجی ئۆمەران، کێلێ و سەرزێری داخستووە و لایەنە پەیوەنیدارەکانیش هۆشداری دەدەن.

چیرۆکی سەرەکی: شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بووە هۆی دروستکردنی ئاستەنگیی هاتووچۆ بۆ هاونیشتمانیان و چەند ڕێگەیەکی نێوان شار و شارۆچکە و گوندەکان داخران و دەیان هاونیشتمانی گیریان خواردووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی:
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاوی کردەوە، لە لایەن دەروازەی (تەمەرچینی ئێران) ئاگادار کراوونەتەوە، بەهیچ شێوەیەک هاتووچۆی گەشتیاری لە دیوی ئێران نەماوە و تەواوی  ڕێگاکان بەستراون. دەروازەكە داوا لە تەواوی گەشتیاران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئیران دەكات ئەگەر زۆر ناچار نەبن بۆ هاتووچۆ سەردانی دەروازەکە نەكەن.

لێدوانی فەرمی: بەکر بایز، قایمقایمی قەزای پشدەر، بە ئاڤای گوت، جارێک ڕێگاکەمان پاککردەوە، بەڵام  بەهۆی چڕی بەفر بارین لە سنورەکە دووبارە ئەمشەو ڕێگای مەرزەکە داخرایەوە و هاتووچۆ وەستاوە، گوتیشی ئەمڕۆ تیمەکانی شارەوانی و ڕێگاوبان لە دیوی سنوری هەرێمی کوردستان دەست دەکەن بە پاککردنەوەی ڕێگاکە لەبەفر.

-لە سنورەکە ئاستەنگی هاتووچۆ لە چەندین ڕێگای سەرەکی دا دروست بووە و تیمەکان لە هەوڵی پاککردنەوەی ڕێگاکانی سونێ، ‌هێرۆ، کێلی دەدەن

 -داواشی لە هاوڵاتیان کرد ئەم ڕێگاکانە بەکار نەهێنن و نەیەنە دەرەوە چونکە زۆربەی ڕێگاکان بە بەفر داپۆشراوە و بەستوویەتی هاتوچۆ تێیاندا مەترسی دارە.


لەلایەکی دیکەوە:
شنوار سادق، بەرپرسی هۆبەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی دەروازەی سەرزێرێ لە سنوری دهۆک بە ئاڤای گوت، بەهۆی بارینی 75 سانتیمەتر بەفر هاتن و چوون بەتەواوی لە مەرزەکەدا وەستاوە.

ئەمەش بزانە:
بە پێی زانیارییەکانی ئاڤا لەمەرزی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل، هاتن و چوونی بازرگانی و گەشتیاری ئاساییە و بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ