خوێندنی باڵا: زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار بۆ پشتیوانیی خوێندن خەرجکراوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکان لە کەرتی حکومی و تایبەتەکان، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە سەرپەرشتیی دەکرێن و سەرەڕای ئاڵنگارییە دارایی و ئابوورییەکان لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار بۆ پشتیوانیی خوێندن خەرجکراوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان ژمارەیان 20 زانکۆیە و ئەمانەن: سەلاحەددین/هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کۆیە، هەولێری پزیشکی، سۆران، ڕاپەڕین، زاخۆ، هەڵەبجە، گەرمیان، چەرمۆ، پۆلەتیکی هەولێر، پۆلەتیکی سلێمانی، پۆلەتیکی دهۆک، زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان، زانکۆی پۆلەتیکی گەرمیان، دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و تویژینەوەی زانستی، ئەنجوومەنی کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان، زانکۆی کوردستان-هەولێر، زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: زانکۆ تایبەتەکان ژمارەیان 18 زانکۆیە و ئەمانەن:
ئەمریکی لە عێراق-سلێمانی، گەشەپێدانی مرۆیی، تیشکی نێودەوڵەتیی هەولێر، کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، قەیوانی نیودەوڵەتی، تیشک-سلێمانی، لوبنانی فەرەنسی، نۆڵج، جیهان-سلێمانی، جیهان-دهۆک، نەورۆز، کاسۆلیک لە هەولێر، ئەربیلی نێودەوڵەتی، بەیان، کۆلیژی قەڵای زانکۆیی، کۆلیژی گۆیژەی زانکۆیی، زانکۆی نێودەوڵەتی بەریتانیا.
پەیمانگە تایبەتەکان؛ 36 پەیمانگەن
تەکنیکی دهۆک، تەکنیکی ئارارات، تەکنیکی ڕواندز، تەکنیکی ئایندە، تەکنیکی گەشە، تەکنیکی هەیبەت سوڵتان، ناشناڵ بۆ تەکنەلۆژیا، تەکنیکی کەلار، تەکنیکی نۆبڵ، پەیمانگەی یونیڤیرسال، پەیمانگەی پایتەختی کوردستان، پەیمانگەی سی ئێم سی، پەیمانگەی پیرمام، پەیمانگەی چارستین، پەیمانگەی جیهان-سلێمانی، پەیمانگەی ئەزمەڕ، پەیمانگەی لوتکە، پەیمانگەی بڕایت، پەیمانگەی هەڵەبجە، پەیمانگەی گەرمیان، پەیمانگەی پرایم، پەیمانگەی بێست، پەیمانگەی سەفین، پەیمانگەی ڕاپەڕین، پەیمانگەی فام، پەیمانگەی سیپە، پەیمانگەی بەهدینان، پەیمانگەی رەند، پەیمانگەی نیشتمان، پەیمانگەی ساڤا.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ڕێککەوتنامە و لێکتێگەیشتنە زانستییەکان لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بەم شێوەیە: لەسەر ئاستى زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکى گشتى زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکان، لە ماوەى ڕابردوودا هەوڵەکانیان بۆ دروستکردنى پەیوەندیى زانستى، لەگەڵ زانکۆ و ناوەندەکانى توێژینەوە لەسەر ئاستى وڵاتەکان چڕکردووەتەوە، بەرهەمى ئەو کار و هەوڵانەى زانکۆکان بریتی بووە لە واژووکردنی 367 ڕێککەوتنامە و لێکتێگەیشتنى زانستی.
خوێندنی خۆڕایی و پشتیوانییەکانی حکومەت:
سەرەڕای ئاڵنگارییە دارایی و ئابوورییەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە سێ تریلیۆن دیناری بۆ پشتیوانی کەرتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خەرجكردووە، قوتابیان بێبەرامبەر لە زانکۆ حکومییەکان دڕێژە بە خوێندن و پرۆسەی فێربوون دەدەن، هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی دارایی دەرماڵەی پێشکەش بە قوتابیان کردووە.
دامەزراندن و بەخشین لە کرێى خوێندن لە زانکۆ، پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان:
کەمکردنەوەى کرێی خوێندنی پاڕالێل و ئێواران لە تەواوى ساڵەکانى کابینەى نۆیەم بەڕێژەى 45% بۆهەموو قۆناغەناغەکانى خوێندن، بەهۆى ئەم بڕیارە ساڵانە نزیکەى 70 ملیار دینار گەڕێندراوەتەوە بۆ کەسوکار و خانەوادەى قوتابیان و خوێندکاران.
کەمکردنەوەی کرێی خوێندن ساڵانە لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بە ڕێژەی %10 بۆ 20% لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا.
دامەزراندنی سێیەکەمەکانی ساڵی خوێندنی (2015 - 2016 )کە ژمارەیان 1300 دەرچوو بوو، هەروەها دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ساڵی خوێندنی 2016-2017، ژمارەیان 1542 کەس بوو .
ئەنجامدانی گرێبەستی دارایی بۆ چوار هەزار و 104 مامۆستای وانەبێژ لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.
لە کابینەی نۆیەیەمدا بڕی 2.5 ملیۆن دۆلار بۆ 252 دەرچووان و کاندیدانی تواناسازی خەرجکرا.
لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنی پاڕالێڵ و ئێواران بە ڕێژەی (100%) بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کەسوکاری پلە یەکی پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر.
لێخۆشبوون لە کرێی خوێندن لە زانکۆ تایبەتەکان بە ڕێژەی (100%) بۆ منداڵانی شەهید، ئەنفالکراوان و دابینکردنی تێچووی خوێندنی زیندانی و ڕاگیراوی سیاسی، یاخود یەکێک لە منداڵەکانی.
لێخۆشبوون لە کرێى خوێندن بەڕێژەى (100%) بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى چاکسازىی کۆمەڵایەتى سەر بە وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان سزا دراون و لە هەمان کاتدا دەخوێنن.
داشکان لە کرێی خوێندن بە ڕێژەی (05%) بۆ ئەو کەسانەی دوو ئەندامی یەك خێزانن لە زانکۆ و پەیمانگەکان کە بەشێوەی پارالێل و ئێواران دەخوێنن.
یەکەم، دووەم و سێیەمى زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کە تاکو ئێستا دانەمەزراون، لە تەواوى کرێى خوێندنى ساڵانە بە ڕێژەى (100%) دەبەخشرێن، ئەگەر هاتوو لە خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران.
تەرخانکردنی کورسیی تایبەتی خوێندنی باڵا بۆ نابینایان و کەسانى خاوەنپێداویستیی تایبەت بە ڕێژەى (100%)، لە کاتى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمى باڵا لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) لە دەرەوەى پلانى پەسەندکراو بە مەرجى دەرچوون لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى.
لە کاتی هەبوونی مەرجەکانی پێشکەشکردن، دانیشتووانی سنووری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە کاتی وەرگیرانیان بۆ دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان لە کرێی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) دەبەخشرێن.
دابینکردنی کورسیی خوێندن بۆ ئاوارەکانی سووریا.
بەخشینی یەکێک لە منداڵی زیندانیانى سیاسی بەڕێژەی (100%) لە کرێى خوێندن.
بەخشینی ئەوانەی کە خەڵکی کەمدەرامەتن یان بەهەر شێوەیەک کێشەی داراییان هەیە لە ڕێگەی نووسراوی زانکۆکانەوە بەو ڕێژەیەی بۆی داواکراوە بەبێ جیاوازی.
بەخشین و کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بۆ کەسانی کەمدەرامەت و هەژار بەڕێژەی جیاواز.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لە ژێر سفرە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ 26 وەزارەت و دەستە دەتوانن لە پرۆژەی هەژماری من مووچەکانیان وەربگرن
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی ئەم وەزارەتانە لەڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران دەستی لەکار کێشایەوە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
گرانبوونی دۆلار جیاوازیی بەهای دۆلاری شین و سپی بەرزکردەوە بۆ چوار هەزار دینار





