کۆمەڵەی بەرگریی لە ئازادی ڕۆژنامەوانی عێراق: ئازادیی ڕۆژنامەوانی لە مەترسیدایە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

چەند ڕۆژنامەوانێک
ئاڤا نیوز
کۆمەڵەی بەرگری لە ئازادی ڕۆژنامەوانی عێراق ئاماژە دەکات ساڵی 2025دا لە عێراقدا هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازادییە ڕۆژنامەوانییەکان بە شێوەیەکی مەترسیدار زیادی کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمەڵەی ئازادی ڕۆژنامەوانی لە عێراق ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی دەربارەی ڕەوشی کارکردنی ڕۆژنامەوانی لە عێراق بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەدات، حکومەتی عێراق هەوڵی چاودێریکردنی میدیا و ڕۆژنامەنووسانی چڕتر کردووەتەوە و هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتی وەک ئامرازێک بۆ فشارخستنە سەر ئازادی ڕۆژنامەوانی بەکاردەهێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕاپۆرتەکە 182 پێشێلکاری لە ساڵی 2025 تۆمارکردووە، لەنێویاندا 34 حاڵەتی دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردن، 53 حاڵەتی ڕێگرییکردن لە ڕوماڵکردن، 22 حاڵەتی هێرشکردن، 28 حاڵەتی داوای یاسایی بەهۆی کاری ڕۆژنامەوانییەوە، 7 حاڵەتی هەڕەشە و تۆقاندن، 2 حاڵەتی کوشتن و هەوڵی تیرۆرکردن، 4 حاڵەتی وەستاندنی پەخش، 21 پێشێلکاری لەلایەن دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن، و 11 حاڵەتی تر.
هۆشداریی: بە پێی ڕاپۆرتەکە بەغدا زۆرترین پێشێلکاری تێدا تۆمارکراوە بە 62 حاڵەت، دواتر سلێمانی بە 22 حاڵەت و بەسرە بە 19 حاڵەت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمەڵەی بەرگری لە ئازادی رۆژنامەوانی لە عێراق بەو شێوەیە خۆیان پێناسە دەکەن: ئێمە کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس و پیشەگەری ڕاگەیاندنی عێراقین کە باوەڕمان بە ئازادی ڕاگەیاندن و ئازادی قسەکردن و بیروڕا هەیە، دوورین لە ناوزڕاندن و بوختان، یان هاندانی ڕق و دوژمنایەتی و لە پێناو پاراستنی ئازادی ڕادەربڕین هەوڵ دەدەین.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور، کە بارەگای سەرەکی ئەمریکایە، ئاشکرای دەکات لە ساڵی 2025 لە هەموو جیهاندا 67 ڕۆژنامەنووس کوژراون، هەروەها 503 ڕۆژنامەنووس لە 47 وڵاتی جیهاندا زیندانیکراون و 135 ڕۆژنامەنووسیش بۆ ماوەی 30 ساڵە بێسەروشوێنن، هەروەها 20 ڕۆژنامەنووسی دیکەش رفێندراون.
ئاماری دیکە: بەپێی ئامارەکانی پەیامنێرانی بێسنوور لە ساڵی 2023دا 49 ڕۆژنامەنووس کوژراون، لە ساڵی 2024دا ئامارەکە بۆ 66 ڕۆژنامەنووس و ساڵی 2025 یش 67 ڕۆژنامەنووس بەرزبووەتەوە، بەڵام رێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان لە ماڵپەڕی رەسمی خۆی ئاشکرای کردووە، لە ساڵی 2025دا 91 ڕۆژنامەنووس کوژراون.
لەسەر ئاستی عێراق: ڕۆژی 13ی ئازاری 2025، لەناو شاری بەغداد لەیس محەممەد ڕەزا، پەیامنێری ئاژانسی دەنگوباسی عێراق، لەلایەن پاسەوانی بەرپرسێکەوە کوژرا و کەسوکارەکەی ئامادە نەبوون پرسەی بۆ دابنێن هەتا تاوانبارەکە سزای تاوانەکەی وەردەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆ لەڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ئاسایی دەبێتەوە
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق نرخی گەنمی جووتیاران كەم دەكاتەوە
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی كابینەی نۆیەم 451 مزگەوت لە كوردستان دروست كراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
28 خولەک لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆ لەڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ئاسایی دەبێتەوە
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە سنووری كۆیە سێ كەس گیانیان لەدەست دا




