هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ماوەی هەفتەیەکدا بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد چۆڵ دەکەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەنی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد
ئاڤا نیوز
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەڵێت، عێراق ساڵی 2025 سەرکەوتنی ئەمنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیش لە ماوەی هەفتەیەکدا بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد چۆڵ دەکەن.
وێنە گەورەکە: لە 21ـی ئابی 2025، کشانەوەی فیزیکی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد دەستیپێکردووە، بە گواستنەوەی سەرباز و هەندێک کەرەستەی سەربازی بۆ کوێت، چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ کۆتایهاتنی ڕێکەوتنەکەی نێوان عێراق و ئەمریکا بنکەکە بە تەواوی لە هێزی ئەمریکی چۆڵ بکرێت.
لێدوانی فەرمی: لیوا قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ساڵی نوێ گواستنەوەی بەرپرسیارێتی ئەمنی پارێزگاکان بۆ وەزارەتی ناوخۆ دەبێت و هەماهەنگیشمان لەگەڵ پێشمەرگە بەردەوامە بۆ پاراستنی ئاسایش لە ناوچە سنوورییە هاوبەشەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد: "لە ئەمساڵدا 39 تیرۆریست لە هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا کوژراون و ڕێژەی دزەکردن لە سنوورەکانی عێراق گەیشتووەتە لەسەدا سفر".
باکگراوند: چەند مانگێکە بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا و عێراق بە ئاشکرا باسی دانوستان لەسەر ڕێککەوتن دەکەن. ئەو ڕێککەوتنە بە فەرمی کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنی چارەسەری هەمیشەیی دەهێنێت، کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ شکستپێهێنانی داعش لە ساڵی 2014 ـدا دروستی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆ لەڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ئاسایی دەبێتەوە
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
- بزنس
- 57 خولەک لەمەوپێش
عێراق نرخی گەنمی جووتیاران كەم دەكاتەوە
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی كابینەی نۆیەم 451 مزگەوت لە كوردستان دروست كراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
25 خولەک لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆ لەڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ئاسایی دەبێتەوە
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە سنووری كۆیە سێ كەس گیانیان لەدەست دا





