گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لیژنەكانی پشكنین و چاودێریكردنی بازاڕ، گۆشفرۆشێكی شاری هەولێر بە داخستنی شوێنی كارەكەی سزا دەدەن، بەهۆی ئەوەی گۆشتی ڕێوی فرۆشتووە.

چیرۆکی سەرەکی: لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، شوێنێکیان بە داخستن سزا دا بە ناوی گۆشتفرۆشی باوکی حیکمەت كە بە نهێنی و بەدەر لە یاسا، ئاژەڵی (ڕێوی کێوی) سەربڕیوە و گۆشتەکەی فرۆشتووە بە هاوڵاتییان.

لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەو گۆشتفرۆشە بە نهێنی و بەدەر لە یاسا، ئەو ئاژەڵە كێوییەی سەربڕیوە و گۆشتەكەی بە هاووڵاتیان فرۆشتووە، ئەم ئاژەڵە موڵكی سروشتی كوردستانە، هەر بۆیە سەربڕینی ئەمجۆرە ئاژەڵانە ڕێگەپێدراو نییە و سەرپێچیكار سزا دەدرێت.

قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕاشیگەیاند، جگە لە داخستنی شوێنەكەی، ڕێككاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەكەیی و ئەوانەشی لەو شوێنە كاریان كردووە، گیراوەتە بەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: