نێچیرڤان بارزانی: تاكە گەرەنتی پاراستنی دەسكەوتەكانمان یەكترقبووڵكردن و پێكەوە كاركردنە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، هێزمان لە یەكترقبووڵكردن و پێكەوەژیان و پێكەوە كاركردندایە، ئەوەش تاكە گەرەنتی پاراستنی دەستكەوتەكانمان و مسۆگەركردنی مافە دەستوورییەكانمانە.
چیرۆكی سەرەكی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2026، پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردووەتەوە و هیوا دەخوازێت ساڵی نوێ، ساڵی بەدیهاتنی هیواكان، كۆتاییهاتنی قەیرانەكان بێت.
پەیامی فەرمی: نێچیرڤانی بارزانی لە بەشێكی پەیامەكەیدا دەڵێت، با هاتنی ساڵی نوێ بکەینە دەرفەتێک بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ کە تێیدا ناکۆکییەکان بخەینە لاوە و گیانی تەبایی، لێبوردەیی و یەکڕیزی لەنێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێكهاتهكاندا باڵادەست بێت. هێزمان لە یەکترقبووڵکردن و پێكهوهژيان و پێکەوەکارکردندايە كه تاکە گهرهنتي پاراستنی دەستکەوتەکانمان و مسۆگەرکردنی مافە دەستوورییەکانمانه.
دەقی پەیامەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ساڵی نوێی زایينی 2026، بهگهرمى له كوردستانييانى خۆشهويست به ههموو پێكهاتهكانييهوه، له کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، هێزە ئەمنییەکان و تەواوی گەلانی عێراق و جیهان پيرۆز دەکەم. هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی بەدیهاتنی هیواکان، کۆتاییهاتنی قەیرانەکان و کردنەوەی دەرگای خێر و خۆشی بێت بۆ هەمووان.
با هاتنی ساڵی نوێ بکەینە دەرفەتێک بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ کە تيایدا ناکۆکییەکان بخەینە لاوە و گیانی تەبایی، لێبوردەیی و یەکڕیزی لەنێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێكهاتهكاندا باڵادەست بێت. هێزمان لە یەکترقبووڵکردن و پێكهوهژيان و پێکەوەکارکردندايە كه تاکە گهرهنتي پاراستنی دەستکەوتەکانمان و مسۆگەرکردنی مافە دەستوورییەکانمانه.
لەسەر ئاستی عێراقيش هیوادارین ساڵی نوێ، ساڵی چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان بێت لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی ڕاستەقینە. هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە دەستپێشخەر و ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و لێکگەیشتن. وهك ههميشه فاكتهرى ئارامى و سهقامگيرى دهبێت له ناوچهكهدا و له ههر كوێى جيهان بێت به ههموو شێوهيهك پشتگيرى له ئاشتى دهكات.
كوردستانییانی خۆشەویست،
با بە ئومێد و گەشبینییەوە له داهاتوو بڕوانين. دڵنیاتان دەکەینەوە کە هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی ساڵی 2026، ساڵی چەسپاندنی سەقامگیری و باشترکردنی ژیان و گوزهرانی هاووڵاتییان بێت. ئێمە باوەڕمان بە توانا و وزەی گەنجان و دڵسۆزیی گهلى كوردستان هەیە بۆ بنیاتنانی داهاتوويهكى گەشتر.
ساڵی نوێ لە هەمووتان پیرۆز بێت، هەر شاد و سەرفراز بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆ لەڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ئاسایی دەبێتەوە
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
- بزنس
- 59 خولەک لەمەوپێش
عێراق نرخی گەنمی جووتیاران كەم دەكاتەوە
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی كابینەی نۆیەم 451 مزگەوت لە كوردستان دروست كراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
27 خولەک لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆ لەڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ئاسایی دەبێتەوە
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە سنووری كۆیە سێ كەس گیانیان لەدەست دا





