عێراق نرخی گەنمی جووتیاران كەم دەكاتەوە

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
عێراق نرخی گەنمی جووتیاران كەم دەكاتەوە

دراوی عێراقی و گوڵەگەنم. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

حکومەتی عێراق یەک تۆن گەنمی جووتیاران بە 700 هەزار دینار وەردەگرێت و بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێریش هۆکارەکەی بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات.

وێنە گەورەکە: عێراق لە چەند لایەکەوە کەوتووەتە نێو قەیرانی داراییەوە، ئەمەش کاریگەریی لەسەر بەشی هەرە زۆری سێکتەرەکان دروست کردووە، لەو چوارچێوەیەشدا وڵاتەکە بڕیاری داوە بڕی ئەو پارەیەی بۆ وەرگرتنی یەک تۆن گەنمی جووتیاران دەستنیشان کراوە، کەم بکرێتەوە.

لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، عێراق بڕیاریداوە نرخی یەک تۆن گەنمی وەرگیراو لە سایلۆکان لە 850 هەزار دینار بۆ 700 هەزار دینار کەم بکاتەوە، بەمەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، یەک تۆن گەنمی جووتیاران  150 هەزار دینار کەمتر وەردەگرێت.

هۆکارە زانراوەکان: بەگوتەی هێمن سەید موراد، دۆخی ئابووریی عێراق هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی ئەو بڕە پارەیەی لە ڕابردوو دەستنیشان کراوە.

باکگراوند: لە ساڵی ڕابردوو دا عێراق 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە. 

شەیری بکە لە: