دەسەڵاتی دادوەری زیاتر لە 89 ملیار دیناری بۆ گەنجینەی دەوڵەت گەڕاندەوە
- بزنس
- 31 کانوونی یەکەم

باڵەخانەی دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە
ئاڤا نیوز
دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە کە تایبەتمەندە بە دۆسیەکانی دەستپاکی و سپیکردنەوەی پارە و تاوانە ئابوورییەکان، گەڕانەوەی زیاتر لە 89 ملیار دیناری بۆ گەنجینەی دەوڵەت ڕاگەیاند، ئەوەش لەکاتێکدایە بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە ساڵی 2003ەوە هێشتا نەتوانراوە 2٪ی پارەی گەندەڵیی و دزراو بگەڕێنرێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا کۆی پرۆسەی پارەدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی جیهان کە ساڵانە دەیان ملیار دۆلارە، لەڕێگەی بانکی نێوەندگیریی ئەمریکاوە دەکرێت، ئەوەش کێشەی بانکە عێراقییەکانی کەمکردووەتەوە کە تۆمەتباردەکران بە سپیکردنەوەی پارە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: "دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە کە تایبەتە بە دەستپاکی و سپیکردنەوەی پارە و دۆسیەکانی تاوانی ئابووری، بڕی (89,195,330,861) دیناری بۆ گەنجینەی دەوڵەت گەڕاندەوە ".
دادگا لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە: "تانەکان لە لایەن دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن پێشەکەشکراوە، دوای تەواوبوونی هەموو تانەکان، بڕە پارەکە گەڕاوەتەوە خەزێنەی گشتی دەوڵەت."
گەندەڵییەکە زۆر گەورەترە: بەپێی بەڵگەکانی ڕێکخراوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی، دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و دەستەی دەستپاکی، لە ساڵی 2003 بۆ 2025 بە نزیکەیی ترلیۆنێک و 460 ملیار دۆلار بە گەندەڵیی و قاچاخ دزراوە و ئەو بڕە پارەیەی توانراوە بهێنرێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی ناگاتە 2٪ی بڕی ئەو پارەیەی دزراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە




