بەغدا لەکۆی نزیکەی 13 تریلیۆنی مووچە کەمتر لە 9 تریلیۆنی بۆ هەولێر ناردووە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دراوی عێراقی و بەرمیلی نەوت. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی کوردستانی خەرجکرا، چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بە نادیاری ماوەتەوە، وەزارەتی دارایی عێراق لەماوەی کابینەکەی سوودانی هیچ ساڵێک پشکی هەرێمی کوردستانی بۆ مووچە بەتەواوەتی نەناردووە.
چیرۆکی سەرەکی: پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق 12.67% لە خەرجی (ئینفاقی فعلی)، بەڵام داتاکان دەریدەخەن 30% پارەی مووچەی مووچەخۆران ڕەوانە نەکراوە، کە پارەی مووچەی دوو مانگ دەکات. جگەی لەوەی هیچ مانگێک لە کاتی خۆی مووچە خەرجنەکراوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤای گوت، "دەبوو بۆ مووچەی 12 مانگ لە ماوەی ساڵی 2025 وەزارەتی دارایی عێراق، نزیکەی 13 تریلیۆن دینار بۆ بنێرێت، بەڵام بڕێکی کەمتر لەوەی ناردووە کە ناگاتە نۆ تریلیۆن دینار.
ژمارەکان وادەڵێن: بۆ مووچەی 10 مانگ، وەزارەتی دارایی عێراق 8 تریلیۆن و 642 ملیار و 730 ملیۆن دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لەکۆی نزیکەی 13 تریلیۆن دینار کە پشکی هەرێمی کوردستانە بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران، واتا نزیکەی 5 تریلیۆن دینار لەپشکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکراوە.
ئەمەش بزانە: لەماوەی 10 مانگدا وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 919 ملیار و 310 ملیۆن و 211 هەزار دیناری وەک داهاتی نانەوتی خستووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق، جگە لەوەی ماوەی سێ مانگە هەناردەی نەوت بۆ بەغدا دەستپێکردووەتەوە، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل هەناردە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 8 خولەک لەمەوپێش
عێراق نرخی گەنمی جووتیاران كەم دەكاتەوە
- ڕاپۆرت
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە ماوەی كابینەی نۆیەم 451 مزگەوت لە كوردستان دروست كراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە سنووری كۆیە سێ كەس گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 8 خولەک لەمەوپێش
عێراق نرخی گەنمی جووتیاران كەم دەكاتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی نەوت: بەرهەمی ساڵانەی گازی شل گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتی دادوەری زیاتر لە 89 ملیار دیناری بۆ گەنجینەی دەوڵەت گەڕاندەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزە لە زێڕی دا؛ مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 دابەزی بۆ 870 هەزار دینار
- بزنس
- 30 کانوونی یەکەم
نرخی زێڕ نزیکەی 80 دۆلار بەرز دەبێتەوە





