وەزارەتی نەوت: بەرهەمی ساڵانەی گازی شل گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە
- بزنس
- 31 کانوونی یەکەم

کێڵگەی گازی کۆرمۆر
ئاڤا نیوز
بریکاری وەزیری نەوتی عێراق ئاماژە دەکات بەرهەمی ساڵانەی گازی شل (LPG) گەشەی کردووە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن تۆن، کە نزیکەی یەک ملیۆن تۆنی بۆ هەناردەکردن تەرخان دەکرێت و بڕی ماوە بۆ پڕکردنەوەی خواستەکانی ناوخۆ بەکاردێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دکتۆر عیزەت سابیر ئیسماعیل، بریکاری وەزارەتی نەوتی عیراق، جیاوازی نێوان گازی سرووشتی و گازی شل ئەوەیە، گازی سرووشتی وەک سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و کارگەکانی پترۆکیمیایی و چیمەنتۆ بەکاردێت، لە کاتێکدا گازی شل (LPG) بۆ مەبەستی ناوماڵ و هەروەها وەک سووتەمەنی ئۆتۆمبێل بەکاردێت.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: پلانی ساڵی داهاتوو بۆ کۆمپانیاکانی گازی باکوور و باشوور ئەوەیە کە کۆی بەرهەمهێنان لە عێراقدا بۆ زیاتر لە چوار ملیۆن تۆن لە ساڵێکدا بەرز بکرێتەوە، وەزارەت ئامانجیەتی تا ساڵی 2030 بگاتە توانای بەرهەمهێنانی حەوت ملیۆن تۆن لە ساڵێکدا، کە کۆمپانیای گازی بەسرە بە سێ ملیۆن تۆن بەشداری دەکات، ئەمەش پێگەی عێراق لە بازاڕە هەرێمییەکاندا بەهێز دەکات و داهاتێکی ئابووری زیادە بۆ گەنجینەی گشتی دابین دەکات.
لە لایەکی دیکەوە: بریکاری وەزارەتی نەوتی عیراق، وتیشی: گەشەکردنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی گازی شل وەبەرهێنانێکی گەورەیە کە داهاتی زیادە دەستەبەر دەکات و پشتگیریی لە هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات دەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە




