لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دوو بەرامبەر باران باریوە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی بارانبارین لە هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
شەپۆلە یەک لەدوای یەکەکانی بارانبارین کاریگەری ئەرێنی لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەبووە، بەراورد بە پارساڵ ئەم کاتانە دوو بەرامبەر و سێ بەرامبەر باران لە سەنتەری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان باریوە.
وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوو چەند شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی کردووە، مەترسی وشکەساڵی کەمکردووەتەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوێرەی ئەو داتایانەی دەست ئاڤا کەوتوون، لە سەنتەری هەرچوار پارێزگای هەرێمی کوردستان سەرووی 100 ملم باران باریوە، زۆرترین ڕێژەی بارانبارینیش لە سەنتەری پارێزگای دهۆک بووە.
جیاوازی باران ئەم ساڵ بە پار ساڵ لە سەنتەری پارێزگاکان بەمشێوەیە:
٠ هەولێر: ئەمساڵ 212.8 ملم پار ساڵ 43 ملم
٠ سلێمانی: ئەمساڵ 360.8 ملم پار ساڵ 183ملم
٠ دهۆک: ئەمساڵ 199.5 ملم پار ساڵ 34.1 ملم
٠ هەڵەبجە: ئەمساڵ 304.9 ملم پار ساڵ 241.6 ملم
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: ئەمشەو لە دهۆک بەفر و لە سلێمانی باران دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: ئەمشەو لە دهۆک بەفر و لە سلێمانی باران دەبارێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجی ئۆمەران نزمترین پلەی گەرمی تۆمار کراوە
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداریی لە دروستبوونی شەختە لە ڕێگاوبانەکان دەدرێت
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران لە کوردستان دەستپێدەکات
- ژینگە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە کەشناسیی کوردستانەوە





