وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت

شەیری بکە لە:
وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت

دیمەنی منداڵێکی تازە لەدایکبوو

ئاڤا نیوز

وەزیری تەندروستی هۆشدارییەک دەدات، هەر پزیشکێک لە پێش یان لە دوای وادەی دیاریکراوی خۆی نەشتەرگەریی منداڵبوون بکات، ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە، جەخت دەكاتەوە كە سزاكە نەخۆشخانەكەش دەگرێتەوە.

وێنە گەورەکە: بەهۆی جوانی بەروارەکە، ساڵانە ژمارەیەکی زۆری دایکان هەوڵی ئەوە دەدەن لە 1ـی 1، لەڕێگەی نەشتەرگەری منداڵەکانیان لە دایک بێت، ئەمەش لەڕێگەی پێش یان دواخستنی کاتی ئاسایی منداڵ بوونەکەیان.

لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی بە ئاڤای ڕاگەیاند، "لە کابینەی نۆیەم بڕیاڕێکمان بۆ منداڵبوون لەڕێگەی نەشتەرگەری دەرکرد کە پێی دەوترێت نەشتەرگەری (قەیسەری)، ئەو نەشتەرگەرییە نابێت پزیشک بە تەنیا بڕیاری لەسەر بدات، بەڵکو پێش پزیشکەکە، سێ پزیشکی دیکەی پسپۆر بڕیاری لەسەر دەدەن".

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر چەند حاڵەتێکی لەمشێوەیە لە نەخۆشخانەتایبەتەکان هەبووە، بەڵام لە نەخۆشخانە گشتییەکان (حکومی) هیچ حاڵەتێک نەبووە. گوتیشی، بۆ ئەم مەبەستە لە ڕێگەی تیمەکانی پشکنین و بەدواداچوون لیژنەی لێکۆڵینەوەمان داناوە، هەر پزیشکێک ئەو کارە بکات، بەرپرسیارێتی یاسایی دەکەوێتە سەر و ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوە دەبێت.

هەر پزیشکێک بە ئاگاداری نەخۆشخانەکە کارەکەی ئەنجام بدات، نەخۆشخانەکە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر وەکو ڕاگرتنی کار و پێبژاردن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: