لە دوو مانگدا 41 کوڕ لە ڕێوڕەسمی سوننەتکردندا لە ئەفریقای باشوور گیانیان لەدەستداوە
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
لە ئەفریقای باشوور، 41 کوڕ لە کاتی بەشداریکردنیان لە ڕێوڕەسمێکی نەریتی سوننەتکردندا لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمدا گیانیان لەدەستدا، وەزیری کاروباریی دابونەریتی ئەو وڵاتەش دەڵێت بەهۆی کەمتەرخەمییەوە بووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ئەفریقای باشوور، ڕێوڕەسمی سوننەتکردن وەک "پێنانە ناو قۆناغی پیاوەتی" سەیر دەکرێت کوڕە گەنجەکان دەنێررێنە "قوتابخانەی پێگەیشتن" و لەوێ فێری بەها و بەرپرسیارێتییەکانی ژیان دەبن.
لێدوانی فەرمی: ڤێلێنکۆسینی هلابیسا، وەزیری کاروباریی دابونەریتەوە دەڵێت، لە ڕێوڕەسمەکانی وەرزی زستانەی ئەمساڵدا، 41 گەنج گیانیان لەدەستداوە، هۆکارەکەش بۆ کەمتەرخەمیی قوتابخانەکان و خودی دایک و باوکان دەگەڕێنێتەوە و دەشڵێت، یەکێک لە ڕێنوێنییە هەڵەکان ئەوەیە بە گەنجەکان دەوترێت ئاو نەخۆنەوە بۆ ئەوەی زووتر چاک ببنەوە.
بۆچی گرنگە: سەرەڕای یاساکانی حکومەت، هێشتا ئەم قوتابخانانە بەردەوامن لە کارکردن و ساڵانە دەبنە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان منداڵ، مەترسییەکانی ئەو "قوتابخانە نایاساییانە"ی ۆ ڕێوڕەسمی سوننەتکردن کراونەتەوە هۆکاریی گیان لە دەستدانی منداڵانی ئەفریقای باشوورن.
زانیاریی زیاتر: ڕێوڕەسمی سوننەتکردن لە ئەفریقای باشوور ساڵانە لە دوو قۆناغدا ئەنجام دەدرێت هاوکاتە لەگەڵ پشووەکانی خوێندن، لە وەرزی هاوینەیەدا لە مانگەکانی حوزەیران و تەمووز و لە وەرزی زستانەشدا لە تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمدا ڕێوڕەسمی سوننەتکردن ئەنجام دەدرێت. زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان لە هەرێمی کەیپی ڕۆژهەڵات بووە، تا ئێستا 21 گەنج گیانیان لەدەستداوە.
ئەمەش بزانە: بەپێی یاسا، تەنها ئەو کوڕانەی تەمەنیان لە سەرووی 16 ساڵە لەو ڕێوڕەسمانەدا سوننەت دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: بە مەبەست ڕێگری لە پێکهێنانی حکومەت کراوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتی دادوەری زیاتر لە 89 ملیار دیناری بۆ گەنجینەی دەوڵەت گەڕاندەوە
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو شارانەی جیهان کە بەناوبانگترین ئاهەنگی سەری ساڵ ساز دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم





