سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: پێویستە چیتر بەرژەوەندیی باڵای کوردستان نەکرێتە قوربانیی بەرژەوەندیی هیچ لایەنێک.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 31-12-2025، بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە گشت هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم کوردستانییان دەکات، هیوای ساڵێکی پڕ لە شادی و ئارامییان بۆ دەخوازێت.
پەیامی فەرمی: لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: ساڵی ڕابردوو، ساڵی چەندان دەستکەوت و ئەنجامدانی چەندان پرۆژەی گرنگ و ستراتیجی بوو، لە هەمانکاتدا ساڵی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکانیش بوو.
بە پشتیوانیی خودای مەزن و خۆڕاگریی خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان، ساڵی ڕابردوو، توانیمان چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتیش دابینکردنی کارەبای بەردەوام و چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی و بوونیادنانی ڕێگەوبان و باشترکردنی ژێرخانی دارایی و بانکی بە ئەنجام بگەیەنین و بەردەوامیشین لە خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی:
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2026، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم کوردستانیان دەکەم و هیوای ساڵێکی پڕ لە شادی و ئارامییان بۆ دەخوازم .
ساڵی ڕابردوو ، ساڵی چەندین دەستکەوت و ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی بوو ، لە هەمانکاتدا ساڵی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکانیش بوو .
بە پشتیوانیی خودای مەزن و خۆراگریی خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان، ساڵی ڕابردوو ، توانیمان چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراجۆرەکاندا ، بە تایبەتیش دابینکردنی کارەبای بەردەوام و چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی و بنیاتنانی ڕێگە و بان و باشترکردنی ژێرخانی دارایی و بانکیی بە ئەنجام بگەیەنین و بەردەوامیشین لە خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان. هیوادار و خوازیارین لە ماوەیەکی نزیکدا ، کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت، کە بەداخەوە، بە مەبەست ڕێگری لە پێکهێنانی کراوە.
پێویستە چیتر بەرژەوەندی باڵای کوردستان نەکرێتە قوربانی بەرژەوەندی هیچ لایەنێک.
هەروەها ئومێدەوارین کابینەی نوێی فیدراڵیش، لە ئاییندەیەکی نزیکدا ، لەسەر بنەما و لەبەرچاوگرتنی پرنسیپەکانی هاوبەشیی و هاوسەنگیی و سازان پێکبهێنرێت.
ساڵی نوێ لە هەمووان پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادی و تەندروستیدا بن .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/31
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی نەوت: بەرهەمی ساڵانەی گازی شل گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوورگەی کریسمس یەکەم شوێنی زەوی بوو پێی نایە ساڵی 2026
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی یەک لەدوای یەک دەچنە نێو ساڵی نوێ
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوورگەکانی چاتهام لە وڵاتی نیوزلاندا چوونە نێو ساڵی 2026






