دورگەی کریسمس یەکەم شوێنی زەوی بوو پێی نایە ساڵی 2026

شەیری بکە لە:
دورگەی کریسمس یەکەم شوێنی زەوی بوو پێی نایە ساڵی 2026

ئاڤا نیوز

 

دورگەی "کریسمس" وەک یەکەم ناوچەی جیهان پێشوازی لە ساڵی 2026 کرد و پێش هەموو ناوچەکانی دیکە کەوت.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی جیاوازی کاتەوە هەموو ناوچە و وڵاتەکانی جیهان ناتوانن لە یەک ساتدا بچنە ناو ساڵی نوێوە، بۆیە هەر وڵاتە و بە جیاوازی چەند کاتژمێر و چەند خولەکێک ئاهەنگگێرانی خۆیان دەستپێدەکەن.

 

زانیاریی زیاتر: بەشێک لە دانیشتووانی جیهان پێیان وایە کە ئوسترالیا یەکەم شوێنە کە پێدەنێتە ساڵی نوێوە، بەڵام لە ڕاستیدا یەکەم شوێن دورگەی کریتیماتییە کە بە کریسمس ناودەبرێت، ئەو ناوچەیە دەکەوێت باشووری دورگەی هاوای لە زەریای هێمن لەسەر هێڵی درێژیی 10 هەڵکەوتووە.

 

ئەمەش بزانە: جیاواز لەیەکەم ناوچە کە پێ دەنێتە ناو ساڵی نوێ، دورگەکانی بەیکەر و هاولاند کۆتا ناوچە دەبن کە دەچنە ناو ساڵی 2026ەوە کە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ بە کاتی گرینج ئەو ساتە بەخۆیانەوە دەبینن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ